بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 06-04-2024، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەدا” .
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەش، 07-04-2024، “ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ. لە دواى نیوەڕۆ ڕێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ جار هەورە برووسکەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان” .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی کوردستان:
هەولێر: 28
سلێمانی: 25
دهۆک: 23
کەرکوک: 30
هەڵەبجە: 27
زاخۆ: 23
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان: 33
هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کردووە لەمڕۆ شەممەوە، 06-04-2024، شەپۆلێکی باران پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەددین، کەربەلا، ئەنبار و زیقار بگرێتەوە. دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو بارانێکی بەخوڕ پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.