کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 06-04-2024، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەدا” .

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەش، 07-04-2024، “ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ  بارانی  پچڕ پچڕ. لە دواى نیوەڕۆ ڕێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ جار هەورە برووسکەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان” .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی کوردستان:

هەولێر: 28

سلێمانی: 25

دهۆک: 23

کەرکوک: 30

هەڵەبجە: 27

زاخۆ: 23

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 33

هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کردووە لەمڕۆ شەممەوە، 06-04-2024، شەپۆلێکی باران پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەددین، کەربەلا، ئەنبار و زیقار بگرێتەوە. دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو بارانێکی بەخوڕ پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.  

ھەواڵی زیاتر