ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕاوبوون لەسەر گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، کە ئێمە داکۆکیی لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت