دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

“ئێمەی ئافرەتانگیانفیداین، یا کوردستان یا نەمان”

فەزیلە شۆرش

بێگومان رۆلی ئافرەتی کورد لە خەباتی ئازادیخوازی کورد ئینکار ناکرێ و بەفیرۆ نەچووە، ئێستاش ئافرەت بەردەوامی داوە بە رۆلە گرنگەکەی لە پێشخستن و پێشکەوتنی کۆمەڵگە و نییشتمان. گرنگە لەبیر نەکرێت هەر شۆرشگێرک ئافرەت بێ وەیا پیاو ئافرەتێک بە خێوی کردووە (دایک).بەلام هۆکاری بەهێزتر و بەرچاوتر بوونی دیدی ئافرەتی کورد وەک ئافرەت و بوونی وەک بنیاتنەری کۆمەڵگەیەکی ئازاد و بوێر و خەمخۆر بۆ دۆزی نەتەوەکەی ئەو پالپشتیە و باوەر بوونەی بارزانی نەمر بووە، کە هەموو کات جەختی لەسەر رۆل و هێزی ئافرەتی کوردی کردووە و بە گرنگیشی داناوە، لە خۆشبەختی ئافرەتی کوردە کە پاش بارزانی نەمر سەرۆکێکی پر لە کارێزما و دووربین و حەکیمانەی وەک سەرۆک بارزانی هەیە کە بەردەوامی بە بەها و گرنگی رۆلی ئافرەتی کورد لە کۆمەڵگە و نیشتیمان دەدات.
ئافرەتی کورد ئەم پالپشتیەی کردۆتە بنەمایەک بۆ ئەوەی بە بەهێزێکی پۆڵایی بتوانی و وە توانوویەتی بەشداریەکی کارای هەبێت و رۆلە سیاسیەکەی پەرە پێبدات بۆ خەباتێکی سەردەمیانە و کوردستانێکی سەربەخۆ،خەباتی شۆرشی ئازادی نەتەوە و نیشتمانی بەرەو مافی سەربەخۆیی کوردستان و بەرقەرار بوونی یەکترقبووڵکردن ببات، بێگومان دیدی یەکتر قبوڵکردن لە ناخی رێبازی بارزانیەوە خولقاوە و لە ناو هزر وبیری زۆربەی زۆری کوردە دلسۆزەکاندا چەسپاوە و شانازی بەبوونی یەکتر دەکەن بە هەموو جیاوزیەکانیان.
یەکترقبووڵکردن بە هەموو شێوەکانیەوە ورە بەخشە بۆ یەکسانی و یەک بوون و رووبەروو بوونەوەی توند وتیژی بەتایبەتی توندوو تیژی دژ بە ئافرەتان.
بارزانی نەمر توانی کوردستانیان لە ژێر یەک ئاڵای کوردستانی کۆکاتەوە و کورد بە هەموو جیهان بناسێنی و پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگە بەرز بکات و هاندەرەیش بێت بۆ ئافرەت بۆ پاراستنی مافی خۆی و بوێر بیت بۆ برەودان بە بنەما دروستەکانی یەکسانی.
بۆیە ئێمەی ئافرەتان پەیمان دووپات دەکەینەوە لەسەر ئەم رێبازە پیرۆزە، رێبازی بارزانی نەمر بەردەوام بین و دەڵێن:
ئەی ژەنەڕاڵی چیاکان
رۆلە نەمرەکەی کورد و کوردستان. سەرکردە و مەزن و میهرەبان
رێبازت بۆ هەتا هەتایە رێ نیشاندەرە بۆ سەرکەوتنمان
ئێمەی ئافرەتان گیان فیداین
“یا کوردستان یا نەمان”