به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییانتی شاره‌دێی داره‌توو و شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ڕێگاكه‌ی نێوانیان بۆ كاتێكی نادیار داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییان و شوفێران بە تایبەتی دانیشتووانی شاره‌دێی دارەتوو شارۆچكه‌ی بنەسڵاوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی داڕووخانی تەواوی بەشێک لە ڕێگای نێوان دارەتوو و بنەسڵاوە بەهۆی لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو ڕێگایەکە بە تەواوی دادەخرێت تاکو کاتێکی نادیار.
ڕاشیگه‌یاند: تا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكه به داخراوی ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ماوەیەدا هاووڵاتییان دەتوانن شەقامی کۆڕنیش وەکو ڕێگای بەدیل بەکاربێنن.