كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی.
كونسوڵخانه‌كه به زمانی كوردی نووسیویه‌تی: “بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت. گیان لەدەستدان و نەمانی گوزەران وێرانکەرە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی کە بەر لافاوەکە کەوتون دەکەین”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “لەم کاتە ناخۆشانەدا, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دایە”.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به هۆی بارانێكی به‌خوڕ، لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر هه‌ڵسا و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان هاووڵاتیش زیانی ماددیان به‌ركه‌وت.