بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تابلۆى نێوده‌وڵه‌تى ئۆتۆمبێل (تابلۆى باریك) له‌ئێستادا ده‌درێته هاوڵاتیانو ئه‌و كه‌سانه‌شى خوازیارى ئه‌م جۆره تابلۆیهن پێویسته یان مۆڵه‌تى شۆفێرییهكهیان بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تى، یان ده‌فته‌رى گومرگى ده‌ربكه‌ن، گه‌ر ئه‌و دو مه‌رجه نه‌بێت تابلۆى باریكیان پێ‌نادرێت.
مقه‌ده‌م ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د، لێپرسراوى هۆبه‌ى تابلۆكان لههاتوچۆى سلێمانى ڕایگه‌یاندوە، “ڕسوماتى تابلۆی نێودەوڵەتی (55) ههزارە و بهسهرچونهكهشى وابهستهیە بهبهسهرچونى مۆڵه‌تە نێوده‌وڵه‌تییه‌كه یان ده‌فته‌رى گومرگییه‌كه، بۆیە دواى به‌سه‌رچون ڕۆژانه بڕى (50) هه‌زار دینار غرامه ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌م جۆره تابلۆیه بكات، پێویسته چ سزایه‌كى دارایی له‌سه‌ربێت بیدات، پاشان تابلۆى باریكى پێده‌درێت، هه‌روه‌ها كه تابلۆى باریكى پێدرا تابلۆكه‌ى دیكه‌ى لێده‌سه‌ندرێته‌وه.”
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره تابلۆیه بۆ ئۆتۆمبێلى كرێ‌و بارهه‌ڵگر ده‌بێت؟ ، مقه‌ده‌م ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د وتى” ئه‌م جۆره تابلۆیه له‌ئێستادا ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلى تایبه‌ته، هەروەها ئه‌م جۆره تابلۆیه ئیجبارى نییه‌و ئاره‌زومه‌ندانه‌یه، هه‌ركات تابلۆى یهكخراوى هه‌رێم – عێراق كاریپێكرا، ئه‌م جۆره تابلۆیه نامێنێت”.