نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆك، له چوارچێوهی بانگهشهی پارتی بۆ ههڵبژاردنی عێراق، رایگەیاند، لە ساڵی 2014 و دوای ئەو كارەساتەی رووبەڕووی ئێزدییەكان بووەوە سەرۆك بارزانی، سەنگەری رووبەڕووبوونەوەی داعش لە شنگالی كردە شوێنی مانەوەی خۆی و تاوەكو شنگال رزگار نەكرا سەرۆک بارزانی نەگەڕایەوە ماڵ و بارەگای خۆی.
نێچیرڤان بارزانی، راشیگەیاند، نابێت هیچ لایەنێک بە نایاسایی و بە نائاسایی خۆی بەسەر شنگال بسەپێنێت و ناکرێت ئەو خۆسەپێنییە بەردەوام بێت.
سەرۆکی هەرێم جەختیکردەوە، دەبێت دەرفەت بدرێتە خەڵکی شنگال بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و دەمانەوێت خەڵكی شنگال حوکمڕانی خۆیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزە چەکدارەکان رێگریان لە هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ شنگال کردووە.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، ئێزدی بەشێکی سەرەکین لە خەباتی پارتی و بارزانی و خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاستی شنگال و خەڵکەکەی و لە ئاست دۆخی نا ئاسایی و نا یاسایی کە ئێستا لە شنگال هەیە.