محمد لادێ – ههولێر
تەکنەلۆژیا سنوورەکانی مردن و ژیانی لە هونەردا تێکەڵ کردووە. ئێستا لە جیهانی سینەمای هۆلیوددا، گەرمترین باسوخواس بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیرۆکەی دەستکردە (AI) بۆ دروستکردنەوەی دەنگ و سیمای ئەکتەرە کۆچکردووەکان لە نێو فیلم و زنجیرە نوێیەکاندا.
ئەم پێشکەوتنە کێشەیەکی گەورەی یاسایی لە نێوان ستۆدیۆکان و سەندیکای ئەکتەراندا ناوەتەوە؛ ئێستا ململانێیەکی توند هەیە بۆ داڕشتنی یاسای نوێ بە مەبەستی پاراستنی “مافی دیجیتاڵی” هونەرمەندان دوای مردنیان، بۆ ئەوەی بەبێ مۆڵەتی، دەنگ و ڕوخساریان بەکار نەهێنن. ڕەخنەگران دەڵێن ئەمە کوشتنی بەهرەی گەنجانە، بەڵام کۆمپانیاکان وەک بازرگانییەکی پڕداهات لێی دەڕوانن.
ئەم شەپۆلە گەیشتووەتە کوردستان؛ شێوەکارانی هەولێر و سلێمانیش ڕوویان کردووەتە مۆزەخانەی مەجازی و فرۆشتنی دیجیتاڵیی تابلۆکانیان (NFT) بۆ بازاڕە جیهانییەکان، بەمەش هونەری کوردی بێ سنوور بڵاو دەکەنەوە.

