هۆشدارییەك لە هاتووچۆی هەولێرەوە
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: ئێستا تەم زۆربەی شەقام و ڕێگایەکانی داپۆشیوە بەتایبەت ڕێگایەکانی دەرەوە،بۆیە واپیویست دەكات شۆفێران پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه بن له پێناو سه‌لامه‌تیان:
1/لێخوڕین بەخێراییەک بکرێت کە کەمتر بێت لەخێرایی دیاریکراو بەهێماکانی هاتووچۆ.
2/تێپەڕاندن ئەنجام نەدرێت لەڕێگا تاکسایدەکان تاکو بەرچاو ڕونییەکی تەواو نەبێت.
3/تەرکیز زیاد بکرێت وە چاو و مێشک و دەست وقاچ هەمووی خەریکی لێخوڕین بێت بەتەنها.
4/مۆبایل بەکارنەهێنرێت بۆسناپکردن و قسەکردن.
5/گلۆپی تەم دابگیرسێنە .