حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ دەکات
لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی ئایندە دەکرێت و بریکاری وەزارەتی پلاندانانیش رایدهگهێنێت”: پڕۆژەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند دەکرێن.
پارێزگای ھەولێر لە کۆبوونەیەکدا پلانی پڕۆژەکانی ساڵی داھاتووی پەسەند کرد کە پێک ھاتووە لە 122 پڕۆژە و بەگوژمەی 60 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەکانیش بەسەر ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێردا دابەش کراون و ئەمساڵیش 128 پڕۆژە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە.
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان رایدهگهێنێت: ھەموو وەزارەتەکان پڕۆژەکانیان ئامادە دەکەن و پێشکەشی وەزارەتی پلاندانان دەکرێن بۆ ئەوەی بخرێنە نێو پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ساڵی نوێ.
بریکاری وەزارەتی پلاندانان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوای ئەوەی پڕۆژەکان ئامادە دەکرێن بۆ ساڵی داھاتوو ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن تا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەندیان بکات