سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌میانه‌ی ده‌سپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “ئێمه میلله‌تێكیش ئیراده‌مان هه‌یه و ده‌شزانین چی ده‌كه‌ین، ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیدا، سه‌رۆك بایدن ئه‌وكات جێگری سه‌رۆك ئۆباما بوو، ته‌له‌فۆنی كرد، پرسیاری كرد ئه‌گه‌ر ئێمه یارمه‌تی ئێوه بده‌ین ئێوه به‌رگری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نایكه‌ن و پێتان ناكرێت پێمبڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه كۆنسوڵخانه‌ی خۆمان بكشێنینه‌وه”.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “پێمگوت جه‌نابی جێگری سه‌رۆك، ئێوه یارمه‌تی ئێمه بده‌ن یان نا ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ن، ئێمه ته‌سلیمی هیچ تیرۆریست و زۆردارێك نابین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ئێمه بده‌ن ئه‌ركمان ئاسانتر بێت و قوربانیدانمان كه‌متر بێته‌وه سوپاستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوكاریش نه‌كه‌ن ئێمه ئیراده‌ی به‌رگریمان هه‌یه و به‌رگری ده‌كه‌ین و مه‌حاڵیشه بهێڵێن دوژمن كوردستان داگیربكات”.
سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌یدا باسی گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه كرد و ئاشكرای كرد، “بۆ هه‌موو دنیا سه‌لمێنرا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خۆڕاگری میلله‌ته‌كه‌مان، بوون به نموونه، ئه‌و رۆژه باڵیۆزی فلیپین گوتی: ناوی پێشمه‌رگه موقه‌ده‌سه له وڵاته‌كه‌ی، جاران له فلیپین كه‌س نه‌یده‌زانی كورد هه‌یه”.
گوتیشی: “ئێستاش گه‌لی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتی و ته‌فاهوم چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌شی ئه‌وه رۆڵه‌ی دڵسۆز و تێكۆشه‌ر هه‌ن، به‌شی ئه‌وه پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان هه‌ن، كه به هیچ جۆرێك نه‌هێڵین جارێكی دیكه كوردستان بكه‌وێته ده‌ستی بێگار”.