دایک و زمانی دایک

‎حیات مجید

‎لە سەروبەندی رۆژی جیهانی زمانی دایکدا پیرۆزبایی لە تەواوی هاوزمانانم دەکەم، دیارە 21فێبریوەی وەک رۆژی جیهانی زمانی زگماک دیاری کراوە، بە دەستپێشخەری یونسکۆ و بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی 21 فێبریوەری ساڵی 1999 بوو بە رۆژی جیهانی زمانی زگماک. ئەم رۆژە لە تەواوی جیهاندا سالانە بە چالاکی جۆراو جۆر و گرنگی دان بە گرنگی و چێژی زمانی دایک لە هەموو جیهاندا یادی دەکرێتەوە، وەکو پارێزگاریەک بۆ زمانی شیرینی دایک، لە جیهاندا زیاتر لە ٦٥٠٠ زمان هەیە قسەی ی پێدەکرێت، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە چەندان زمان مەترسیان دەکەوێتە سەرو لەناو دەچن، بۆ نمونە لە وڵاتێکی وەکو هندستان کە ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ١٧% ی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی، لە پەنجا ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ زمان لەناوچوون لەو وڵاتەدا، ئەمەش داتایەکی ترسناکە وەک نمونەیەک بۆ ئاسانی لە ناوچوونی زمانەکان مەترسی لەناوچوونیان. بۆ پاراستنی زمانی زگماک بە زیندووی بەتایبەت ئیمە کورد کە خاوەنی زمانێکی شیرین و تا رادەیەکی باشیش دەوڵەمەند، داتاکانی فەرەنگی ویکیپیدیا پێمان دەڵێت زمانی کوردی لە ڕووی وشەسازیەوە لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە، هەروەها کەسایەتیەکی وەک
ئیبن وەحشییە نەبەتی، کە نووسەر و
وەرگێڕ و کیمیاگەر و ڕووکناس و مـێژوونووس و شوێنەوار ناس بووە، و لە نێوان ساڵانی (؟_930ز)دا ژیاوە، زمانی کوردی بە یەکێك لە زمانە ڕەسەنەکان و دەوڵەمەندەکانی ئەوکاتەی جیهان داناوە، مێژوویش پێمان دەڵێت زمانی شیرینی کوردی زمانێکی رەسەن بووە بە ئێستاشەوە.
‎بۆیە پێویستە بیپاریزین و پاراستنی ئەرکی هەمووان بێت لە ناو هەمووانیشدا دایک ئەو ئەرکە پیرۆز و گەورەییەی وەک ئەرکەکانی تری لە ئەستۆدایە، لەبەر ئەوەی دایک خوای گەورە وا سروشتی ئەفراندوە بە بەردەوام لە پەیوەندی زیندودا بێت بە تایبەتیش هەستەکانی پەخش دەکا لە رێگەی قسە کردنەوە بە شیوەیەکی جیاواز لەگەل چواردەوردا بە تایبەت لەگەل مناڵەکانی زمانی و عەشق و دەربڕینی دایک نەبێت مناڵ نایەتە گۆ و زمانی چەکەرە ناکا، ئەوە دایکە تەنها هۆکار نیە بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی جوانترین بوونەوەرە کە شوناس و مێژووی وڵاتی ئەپارێزێت بە رێگەی جواراو جۆرە زمان یەکێکە لە شوناسە گرنگانە.

ھەواڵی زیاتر