به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی2ی2024، وه‌زیری پێشمه‌رگه شۆڕش ئیسماعیل و جه‌یمس گۆڵدمان كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دۆخی ئه‌منیی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراقییان كردووه.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا دۆسیەی چاکساری پێشمەرگە و دواین پەرەسەندن و پێشکەوتنەکانی ئەو پڕۆسەیەیان تاوتوێکرد
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر، وێڕای ستایشی پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی پێشمەرگە، تیشکی خستەسەر ئاڵنگاری و لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆژە جۆر بەجۆرەکانی چاکسازی، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە رونیکردەوە: دۆخی ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەخۆڕێکخستنەوەی زیاتر هەیە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.