دڵنیا رەزازی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوەدڵنیا رەزازی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوەدڵنیا رەزازی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

خانمە هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی “دەبارێ” بڵاوکردەوە. ئەو گۆرانییە نوێیەی دڵنیا ڕەزاری کە بڵاوی کردۆتەوە، لە نووسین و ئاوازی هونەرمەند ناسر رەزازی باوکییەتی، لەلایەن موکریان ئەبوبەکرەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە و هەروەها لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانەکەی خۆیەوە کاری پرۆدەکشنی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵنیا رەزازی کچی هەردوو هونەرمەند ناسر رەزازی و مەرزیە فەریقییە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە وڵاتی سوید دەژی، خاوەنی چەند گۆرانییەک و ڤیدیۆکلیپێکی تایبەت بە خۆیەتی. نوێترین گۆرانیشی کە لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە بەناوی ” دەبارێ”یە.

ھەواڵی زیاتر