دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

“ئازادی و ئارامی نیشتیمانمان بەهای سەربەرزی و شکۆمانە “

فەزیلە شۆرش

نیشتیمانپەروەری، واتە بۆ ساتێکیش دەسبەرداری خواست و رەهەندەکانی ژیان نابین لە ئازادی و ئارامی نیشتیمان.
بە خۆشحالیەوە هەرێمی کوردستان فاکتەری ئارامیە بۆ ناوخۆ و دەوروپشت، ئازادی و ئارامی نیشتیمانمان بەهای سەربەرزی و شکۆمانە.
ئەو مرۆڤانە لە روانگەی دلسۆزی و نیشتیمانپەروەری بە ویژدانێکی بەرپرس کار لەسەر پێشچوون و سەرخستنی خۆنەویستی لە پێناو خزمەتی گەل و نیشتیمان دەکەن پاک و بێگەرد و پر لە جوانی و خۆشەویستین، چونکە خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و هەرێم، پێکەوە ڕوبەروو بونەوەی هەموو تەحدیاتەکانی ناحەزان و دوژمنانە، بۆیە دەبێت پاراستنی هەرێم کە خۆشەویستیە بۆ نیشتیمان بەکردار بێت نەک تەنها بە قسە، بەلام لە روانگەی دوژمن و ناحەزانی کوردستان، داگیر کردن و برسی کردن و موشەکباران کردنی کوردستان بۆ شکاندنی ورەی تاکی کوردستانی و شکست بە ئارامی و ئازادی هەرێم هێنانە، دەش بینین کارو پیشەیان هەوڵدانە بۆ ناسەقامگیری و، نیشتمان توشی تەنگەژایەتی بێت، ئەمەش عیلەتێکە دەبێت بنبر بکرێت.
بنبرکردن و چارەسەری ئەم عیلەتەش بە چەند فاکتەرە دەکرێت کە هەوێنی چارەسەرن بۆ نموونە، دەست لە ناو دەستی یەکتر دانان و یەک رێزی و یەک دەنگبوون و پەروەردەی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی بۆ ولات و گەل و، بڵاوکردنەوەی یەکسانی و دادپەروەری لە کۆمەڵگە.
بێگومان خزمەت کردنی نیشتیمان ئەرکی بەرپرسیارێتی هەموو هاونیشتیمانیەکە چ ئافرەت بێت چ پیاو، تاکی کورد لە دێر زەمانەوە خزمەتی نیشتیمانی بەئەرکی خۆی زانیوە، بەتایبەتی ئافرەت، ئەمەش یەک لە بەها و بەرزکەرەوەی پایەی ئافرەتە لە کۆمەڵگەکەمان، ئافرەتی کورد لە هەمووقۆناغەکانی مێژوو دەریخستووە کە بە هێزە و سوورە لە سەر مافەرەواکانی گەلەکەی و، پارێزەری نیشتیمانە.
بێگومان ئەوەی گرنگە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرگری لێکردنە، نەک تەنها بە چەک بەڵکو بەو فاکتەرانەش کە لە سەروە ئاماژەی پێکراوە، پاراستنی نیشتیمان ئەرکێکی نیشتیمانی و پیرۆزە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ئەنفال و زیندەبەچال و قوربانیدان و بەرخودانی رۆلە دلسۆز و نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستان ئەم قەوارەیە، کە ناوەندی پێکەوە ژیان و پوچەڵکەرەوەی مەرامی دوژمنان و ناحەزانە، هیواو خواستیشمان سەر بەخۆیی ولاتە.