دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سبه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

به‌ دروشمی “پێکهێنانی حکوومەتەکانی داهاتوو” له‌ رۆژانی 12 تا 14ی شوبات لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ لوتكه‌كه‌دا:-

25 سەرۆک دەوڵەت و حکوومەت

120 شاندی حکوومەت

85 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدارن

له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

له‌ لوتكه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێن، له‌وانه‌ تەکنەلۆژیا، حوکمڕانی و دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و ڕێبازێکی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئەمڕۆ، داهێنان، گه‌ڕان به‌دوای هاوبەشی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەكانی جیهان و پێویستیی بەپەلەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و هه‌روه‌ها زیرەکیی دەستکرد كه‌ بابه‌تێكی گرنگی گفتوگۆكانی لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌کان ده‌بێت.