دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لەسلێمانی سەروپێخانەیەك لەنێوەی شەودا جمەی دێت

مەزهەر كەریم – سلێمانی

سەروپێخانەیەك لەشەقامی محوی (ژێر پردەكە)ـی سلێمانی لەدوایی كاتژمێر سێی شەو كراوەیە تا بەرەبەیان پێشوازی لە كڕیارانی دەكات.

(نوری مەجید) خاوەنی سەروپێخانەكە ئاماژە بەوە دەكات تەنیا بەشەو دوكان دەكاتەوە .ئەو بۆ “هەولێر” گوتی” بەهۆی ئەوەی سەروپێ زیاتر لە ئێواران و له شەودا دەخورێت لەكاتژمێر 11ی شەو بۆ پێنجی بەیانی پێشكەشی كریارانی دەكەم”.
ئاماژەی بەوەش كرد لەچوار وەرزی ساڵ سەروپێخانەكەی كراوەتەوە.گوتیشی” وەرزی خواردنی سەروپێ واتا پاییزان و زستان تا ڕادەیەكیش له وەرزی بەهار بازاڕمان باشە بەڵام هاوین بەهۆی گەرماوە خەڵكی زۆر ئارەزووی خواردنی سەروپێ ناكەن”.
(وەستا نوری) دەشڵێت:” ئەو سەروپێیەی ئێمە ئامادەی دەكەین سەروپێی كاوڕ و بەرانە زۆر كەم سه روپێی بزن و مەڕ بەكاردەهێنین چونكە خۆشترینی سەروپێ سەروپێی كاوڕ و بەرانە و تامێكی جیاوازی هەیە ئەوەش بەئەزموونی كاركردنمان دەزانین.
هه روه ها كڕیارانی سەروپێ زیاتر داوایی گۆشتی دەره وی چاو و كەلەسەر و زمان دەكەن ئەوجا داوایی گیپە دەكەن، بەڵام وەك خودی سەروپێی هەموو بەشەكانی بەپێی كڕیار داخوازی لەسەرە و مشتەری خۆی هەیە”.
ئاماژە بەوە دەكات بازاڕێكی باشیان هەیە و گوتی” زۆربەی كاتەكان لەماوەی دوو بۆ سێ
كاتژمێردا سەروپێ نامێنێت ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی بەشێوەیەكی زۆرتایبەت و پاك و خاوێن سەروپێ ئامادە دەكەن مەرجی باشی سەروپێش پاك و خاوێنیە”.
لەبارەی ئەو كەسانەی سەردانی دوكانەكەی دەكەن گوتیشی” زۆرینەی خەڵكانی سلێمانی وەك گۆرانیبێژ و خەڵكانی ناودار سەردانی دوكانەكەیان كردووه و هەندێكیشیان بەشێوەی دلیڤەری داوای سەروپێیان كردووه “.
(وەستا نوری) باسی لەوەش كرد ماوەی زیاتر لە پەنجالە لەسەر دەستی دوو برای فێری كاری فرۆشتنی سەروپێی فرۆشتن بووە و لەئێستا كوڕەكانی هاوكاری دەكەن و پیشەكەشی فێربوون و زۆربەی كاتیش كوڕەكانی لەجێگەی باوكیان كاردەكەن.