لوقمان مستەفا – هه‌ولێر
” كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا، شانۆكارێك به سه‌نگینی كاری بۆ شانۆ كرد” كتێبی نوێی نووسه‌ری دیاری كوردستان ” ئازاد عه‌بدلواحید”ـە و هه‌ڤپه‌یڤینێكی به‌رفراوانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی شانۆی كوردی .
كتێبی (كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا، شانۆكارێك به سه‌نگینی كاری بۆ شانۆ كرد)، (٣١٦) لاپه‌ڕه‌یه هه‌ڤپه‌یڤینێكی به‌رفراوانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی شانۆی كوردی”.
نووسه‌ر “كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا ناوێكی گرنگ و دره‌وشاوه‌ی بزاڤی شانۆیی و درامای كوردییه، له نیوه‌ی دووه‌می په‌نجاكانه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك ده‌ستی به كاركردن كردووه، دواتر وه‌ك : ئه‌كته‌ر، نووسه‌ر، سیناریست، وه‌رگێڕ، ئاماده‌كار، به درێژایی ئه‌و ساڵانه به‌رده‌وام بووه و له هونه‌ر دانه‌بڕاوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هێمنی و دوور له ژاوه‌ژاوی ڕاگه‌یاندن و خۆده‌رخستن و ڕووناكی، به بێده‌نگی كاره‌كانی خۆی كردووه، بۆیه نه له ناو (ڕه‌خنه‌ی شانۆیی) و نه له ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌قی خۆی پێ نه‌دراوه و به پێی پێویست به‌سه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه بۆ ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به مێژووی شانۆی كوردی ده‌ده‌ن گرنگی خۆی هه‌یه.
كاوەی ئەحمەد میرزا، كە نەیتوانیوە و نەیپڕژاوەتە سەر ئەوەی بیرەوەرییەكانی خۆی و ئەزموونی هونەریی خۆی بنووسێتەوە، ئێستا ئەو كتێبە وەك بیرەوەری و ئاشنابوونێك بە ئەزموونە دەوڵەمەندەكەی سەیر دەكرێ، بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو، بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ شارەزایی لە هونەرەكەی پەیدابكەن، بۆ نەوەكانی ئێستا و ئەوانەی دوای خۆی دێن سوودی لێ وەردەگرن و بەرچاویان ڕووناك دەكاتەوە.
كاوەی ئەحمەد میرزا پیاوێكی سەنگین و هونەرمەندێكی پڕ بەخششە، بەدرێژایی ژیانی بە هێمنی كاری كردووەن لە بوارەكەی خۆیدا كە هونەری دراما و شانۆ بووە جێدەستی دیارە. ئەو هونەرمەندە لەساڵی 1940 لە شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە، كوڕی كەسایەتی ئەجمەد میرزاییە كە خەزوری “شێركۆ بێكەس”ـی شاعیرە.
كاوەی ئەحمەد میرزا زۆر حەزی بە هونەر و ئەدەبیات و شیعر دەكرد، دۆستی نزیكی زۆربەی هەر زۆری نووسەران و هونەرمەندان و ئەدیبان بووە، كەسێكی مەجلیس ئارا و قسەخۆش بووە، هاوپیاڵە و هاونشینی شاعیر و پیاوماقووڵانی شاربوو، لە وەزیفەی حكوومیدا بێ پەراو خزمەتی خەڵكی كردووە. لە ساڵی 1984 لەلایەن ڕژێمەوە دەگیرێ، پاش ئازادكردنی لەبواری پەروەردە و خوێندن دوور دەخرێتەوە و بۆ گەنجینەكانی پەروەردەی سلێمانی دەنێرن تا لە ساڵی 2006 خانەنشینی دەكەن، لەم وەزیفە بەردەوام بووە. لەو ساڵەوە خۆی بۆ نووسین و وەرگێران و كاری هونەری تەرخان دەكات، لە ماوەی خانەنشینییەكەی چوار زنجیرە درامای بە ناوەكانی “وەسییتنامە 16 ئەڵقە، ژیلەمۆ 20 ئەڵقە، سۆما 30 ئەڵقە، گێلاس 10 ئەڵقە” نووسیوە كە هەندێكیان تۆماركراون و ئەوانی دیكەش بۆ بەرهەمهێنان ئامادەن. و هەروەها لە ساڵی 2010 ـەوە لە سلێمانی یەكێك لە دامەزرێنەرانی ماڵی شانۆكارانی كورد بووە.