وتهبێژی هاتووچۆی سلێمانی روونكردنهوهیهكی لهسهر ئیشپێكردنی كامێرای دیكهی چاودێری كردنی خێرایی بڵاوكردهوه.
ڕائیدی هاتوچۆ بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، هیچ وادەیەک بۆ ئیشپێکردنی کامێرای دیکەی چاودێری کردنی خێرایی دیاری نەکراوە و هیچ کامێرایەک نەکەوتۆتە کار، جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە دوکان .
دهشڵێت، لە هەر ڕێگاو بان و شەقامێک کامێراکان بکەونە کار پێش ئەوە بە چەند ڕۆژێک ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە و شوێن و خێرایی ڕێگە پێدراو بڵاوی دەکەینەوە
له كۆتاییدا ڕائیدی هاتوچۆ بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رای دهگهێنێت، لەئێستا تەنها ڕێگەی تاسڵوجە دوکان کار دەکات، شۆفێریش ئەگەر پابەندی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ بێت خۆی سەلامەت دەبێت و دووردەبێت کارەسات