سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەڵاحەددین پێشوازى له‌ بەڕێز جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا و شاندی ياوه‌رى كرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز مارک سترۆ کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە بە گشتی کرا.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرایەوە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.