داوا لە ھاووڵاتییان دەکرێ ئاردی ئەم مانگەی بەشە خۆراک وەربگرن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێر سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی داوای له‌ هاووڵاتییان كرد به‌بێ دوودڵی ئاردی ئه‌م مانگه‌ی بایه‌ع وه‌ربگرن، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نانێكی باشی لێ دروست ده‌كرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: دوای پشكنین و تاقیكردنەوە، هەڵسان بە دروستکردنی نان لە کارگەی ئاردی بێتواتە لە بەشە گەنمی حصەی (10)، پاش هارینی گەنمەکە، دواتر هەویر دروست کرا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای مانه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه‌ بۆ كاتژمێرێك، دەركەوت هەویرەكە بەبێ كێشە و گرفته‌‌، لە ئەنجامیشدا نانێکی زۆر باشی لێ دروست بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت دوای مانەوەی هەویرەكە بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێریش هیچ كێشەیەكی نەبوو و نانێکی بە پێز و باشی لێی دروست بوو.

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له‌ هاووڵاتییان كرد بەبێ دوو دڵی به‌شه‌ ئاردی ئه‌م مانگه‌ی بایه‌ع وەربگرن و بیكه‌ن به‌ نان.

ھەواڵی زیاتر