ئەمەریكا بارهەڵگرێكی پڕ لە چەك و تەقەمەنی میلیشیاكانی ئێران دەكاتە ئامانج

هێزەكانی ئەمەریكا بە درۆن بارهەڵگرێكی سەر بە میلیشیاكانی لایەنگری ئێران لە رۆژهەڵاتی باكووری سوریا دەكاتە ئامانج و دوو چەكداری میلیشیاكانی لایەنگری ئێران بە سەختی بریندارن. 
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە هێرشێكی درۆنی لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە بۆ سەر بارهەڵگرێكی سەر بە میلیشیاكانی لایەنگری ئێران، دوو چەكداری میلیشیاكان بە سەختی بریندارربوون. 
ئاماژە بەوەشدراوە، بارهەڵگرەكە پڕ بووە لە چەك و تەقەمەنی، دوای ئەوەی خاكی عێراقی بەزاند بەرەو ناوخۆی سوریا رۆیشتووە لە رۆژهەڵاتی باكووری سووریا كراوەتە ئامانج و تەقێندراوەتەوەو هەردوو بریندارەكەش لە ژێر چاودێری چەكدارانی گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران گەیاندراوەتە نەخۆشخانەییكی ناوچەكە.
 ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ناوچانەی كە كۆگای چەك و تەقەمەنی میلیشیاكانی تێدایە، دەنگی تەقینەوە بیستراوە و ستوونی دووكەڵ بە ئاسمانی ناوچەكە بەرزبووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر