هۆزار تۆفیق ابراهیم
هەموو لایەك ئاگادارە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان، قۆناغێكی نوێی بڕیوە بە جۆرێك ئەگەر پێشتر وەبەرهێنان لەلای هاووڵاتیان تەنها لە كەرتی خانووبەرە دەبینرا ئێستا وەبەرهێنان بۆتە بەشیك لە بەرەو پێش بردنی وڵات لە ژێرخانی ئابووری و گەشەسەندنی وەبەرھێنان لە زۆرینەی سێكتەرەكان.
جێگەی خۆیەتی ئاماژە بە ڕۆڵی سەرۆکی حکوومەت و دەستەی وەبەرهێنان بکرێت كە توانیویانە ماندوو نەناسانە وەبەرهێنان بگەیەننە ئەم ئاستە كە ئێستا بە بڕوای من بە قۆناغی گەشانەوە و دانانی نەخشەی وەبەرهێنان لە كوردستان دادەنرێت،لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی و كە وەك ئەندازیارێك كاردەكەم لە بواری وەبەرهێنان، چەند پێشنیار و سەرنجێك ئاڕاستە دەكەم بۆ ئابووریەكی بەهێز و جێگیر هیوادارم لە ماوەی ساڵانی ئایندەی حكومڕانی جێبەجێ بكرێت:-
١- هەمواركردنەوەی یاسایی وەبەرهێنان وەك بەڕیزتان كارتان بۆكردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان وە بە شێوازێك بێت كە بگونجێت لەگەڵ بەرەو پێش بردنی وەبەرهێنان لەم سەردەمەدا، هەڵبەت مەبەستم دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، وە بە شێوەیەك یاساكە هەمواربكرێتەوە كە سیستەمێكی یاسایی و ڕێكخستنێكی بە هێزی هەبێت تیایدا مافی هاوڵاتیان كە بەكاربەرن وە مافی وەبەرهێنەر تیایدا پارێزراو بێت، وە هەروەها بوارەكانی وەبەرهێنان فراوانتربكرێت .
٢- دانانی سیستەمی بانكی بۆ دڵنیایی زیاتری هاوڵاتیان تا بتوانن بە متمانەوە ببنە خاوەنی یەكەی خۆیان لە پڕۆژە نیشتەجێییەكانی وەبەرهێنان، ئەم سیستەمە سودی دەبێت بۆ هاوڵاتی كە بەشداری كرینی یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكەن بە جۆرێك بێت كە شێوازی پارەدانیان لە ڕێگەی بانكەوە بێت.
٣- وە هەوڵ بدرێت لە پێناو هاندان و بەرەو پێشبردنی وەبەرهێنانصندوقی وەبەرھێنان دروستبكرێت بە مەبەستی هاندانی وەبەرهێنەران كە لە زۆرێك لە ووڵاتە پێشكەوتووەكان جی بەجێدەكریت.
٤- هەوڵ بدرێت وەبەرھێنان لە ژێرخانی ئابووری(البنی التحتیە)وڵاتدا بكرێت لەوانە وەبەهێنان لە بواری ڕێگاوباندا یان وەبەرهینان لە سێكتەرە پڕۆژە ستراتجیەكاندا بكرێت.
٥- بە هۆی گۆڕانی كەش و هەواوە كە زەنگێكی مەترسی داری تۆماركردووە وەبەرهێنان لە ووزە نوێیەكاندا بكرێت لە پێناو پاراستنی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان.
٦- بە هۆی كەم بوونەوەی ئاو لە ناوچەكەدا هەوڵ بدرێت وەبەرهێنان لە سێكتەری بنیادنانی بۆند و بەنداوەكاندا بكرێت كە ئەمە بە نیسبەت كوردستان و عێراق شتێكی نوێ یە هەڵ بدرێت جێ بەجێ بكریت.
٧- لە ماوەكانی ڕابردوو وەبەرهێنانی باش كراوە لە سێكتەری پیشەسازی ئێستا كاتی بەرەو پێش بردنی وەبەرهینانە لەم بوارەدا بۆیە پێویستە لە كەرتی پیشەسازی و ناوچە پیشەسازییەكاندا گرنگە تایبەت بدریت بە خزمەتگوزارییەكانی ناوچە پیشەسازییەكان و كارگە گەورەكان بە جۆرێك لە ئاست پێشكەوتنی ووڵاتە پێشكەوتووەكاندا بێت بۆ نموونە خزمەتگوزاری ناوچە پیشەسازییەكان هەر لە (ڕێگاوبان و ئاو و كارەبا و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی كارگەكان و قوتابخانە و دایەنگە و چەندین خزمەتگوزاری تر) كە ئەمە لە وڵاتە زۆر پێشكەوتووكاندا جێبەجێ دەكرێت بە مەبەستی دروستكردنی ژینگەیەكی تەندروست و لەبار بۆ كارمەندانی كارگەكان.
٨- لە پێناو پاراستنی ژینگەی كوردستان پێویستە بە پێی ستانداردی جیهانی كارگەكان گرنگی بە ئامێرە پێشكەوتووەكان بدەن كە دۆستی ژینگەن و دانانی فلتەر بۆ كارگەكان و چاودێری كردنی لە لایەن لایەنە پەیوەندی دارەكانەوە.
٩- هەوڵ بدرێت وە بەرهێنان لە بواری كەرەستەی خاودا بكریت لە پیناو بە دەست هینانی پێویستی كارگە و ناوچە پیشەسازیەكان تا بتوانن كەم ترین كەرەستەی خاو هاوردە بكریت.
١٠- هەوڵ بدرێت وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری وەبەرهینانی كارەبادا بكرێت چونكە پێویستیەكی ڕۆژانەی هاوڵاتیانەو تا زیاتر هەناردە بكریت.
١١- وەك وڵاتە پیشكەتووەكان گرنگی زیاتر بە وەبەرهینانی تایبەت بدرێت كە ئەمەش زەمینەیەكی باش بۆ كۆمەڵگایەكی تەندروست و یەكسانی كۆمەڵایەتی لە نێو كۆمەڵگادا دروست دەكات وەك كردنەوەی بنكە و سەنتەرەكان بە نممونە( كردنەوەی سەنتەرێك بۆ منداڵی ئۆتیزم و داون…هتد) وە بۆ بوارە جیاوازەكانی تر .
١٢- بە هۆی ئەو پێشكەوتنەی كە لە جیهاندا لە بواری بەرەو پێش بردنی تەكنەلۆجیادا هاتۆتەكایەوە هەوڵ بدرێت گرنگی بە كەرتی گەیاندن و تەكنەلۆجیای زیاتر بدرێت چونكە ئەمە هۆكارێكە بۆ زیاتر ڕاكێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و بەرەپێش بردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.
١٣- لەپێناو بەرەو پێش بردنی وەبەهێنان بەرزكردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە كوردستان گرنگی بدرێت بە ڕاهێنانی هێزی مرۆیی كە یەكێكە لە گرنگترین فاكتەرەكان بۆ سەركەوتنی پڕۆژەكان دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.
١٤- هەوڵ بدرێت وەبەرهینان زیاتر لە بواری تەندروستی بكرێت بە تایبەتی لە بواری دەرمانسازی و بایۆتەكنۆلۆجی.
١٥- بەمەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكانی بومەلەرزە بكریت بە مەرجێكی سەرەكی لە كاتی پێدانی مۆڵەت بۆ پڕۆژەكان هەر لە دیزاین كردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەتایبەتی لە بینا و باڵەخانەكان ئەگەر لە هەر سێكتەرێكی تر بێت.
لە كۆتایدا هیوادارم پێشنیار و سەرنج و تێبینەكانم ببێتە مایەی پێشكەوتنی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.
ئەندازیاری شارستانی