په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگەیاند: ئه‌مەریكا سێ هه‌نگاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق دەگرێتەبەر.
له راپۆرتێكدا په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مەریكی ئاماژەی بەوەکردووە “به‌شێكی گه‌وره‌ی ستراتیژیه‌تی ئێرانی، كاركردنه له‌سه‌ر هه‌ژموونی ئابووری و سه‌ربازییه‌كه‌ی له عێراقدا، به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی وشكانی به‌ره‌و سووریا به ئامانجی تێکدانی هاوپەیمانان و هاوبەشە ناوچەییەکانی ئەمەریکا”.
له راپۆرته‌كه‌دا داوا له ئه‌مەریكا كراوه “به‌هه‌موو رێگه‌یه‌ك رووبەڕووی هەژموونی ئێران ببێته‌وه”، ئه‌مه له‌كاتێكدایه عێراق و ئێران پەیوەندییەكی ئابووری گرنگیان له‌نێواندا هه‌یه، عێراق بە دووەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵای ئێرانی دادەنرێت و زۆر پشت بە گازی سرووشتی و کارەبای ئێران ده‌به‌ستێت.
هاوكات زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق پەیوەندییان له‌گه‌ڵ ئێران هەیە، به‌تایبه‌تی میلیشیاکانی عێراق له‌ژێر ناوی حه‌شدی شه‌عبیدا چەکدار و پاره‌دار ده‌كرێن، له‌وانه عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و حزبوڵڵا، هێرشی مه‌ترسیدار ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئێران ستراتیژێکی یەکگرتوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیڕەو دەکات، زۆر گرنگە ئەمەریکاش ستراتیژییەکی دیاریکراوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم بابەتە دابڕێژێت و جێبەجێی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا زیادیکردووە و لە وەڵامدا ئەمەریکا چەند بنکەیەکی گرووپە چەکدارەکانی کردووەتە ئامانج، لە نوێترین پێشهاتدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 4ی کانوونی دووەمی 2024، ئەمەریکا بارەگای لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا کردە ئامانج، کە بەهۆیەوە سێ سەرکردەی حەشد کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.