حەمەسەعید حەسەن
بۆ ئه‌وه‌ی دراما دروست ببێت، پێویستمان به سێگۆشه‌یه‌که، که دوو کوڕ و کچێک، یان دوو ژن و پیاوێک، گۆشه‌کانی پێک ده‌هێنن، دوو کوڕ، هه‌ر یه‌که‌یان ده‌خوازێت خۆی به کچه‌که شاد ببێت، یان دوو ژن کۆشش بۆ گه‌یشتن به هه‌مان پیاو ده‌که‌ن. بێجگه له هه‌وڵدان بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌ی، به‌ختیار عه‌لی هیچ پاساوێکی دیکه شک نابات که وای کردووه سێ کوڕ شه‌یدای هه‌مان کیژ ببن، ئاخر دراماکه به دوو کوڕ و یه‌ک که‌نیشک دروست ده‌بوو. فه‌رامۆشکردنی ئه‌م ڕێسای سێگۆشه‌یه، وێرای ئه‌وه‌ی ڕیتمی ڕۆمان خاو ده‌کاته‌وه، له ڕووی هونه‌ری (چنین)یشه‌وه، ده‌که‌وێته خانه‌ی هه‌ڵه‌وه.
سه‌رنجی ئه‌م دوو ڕسته‌یه بده‌ن که شیعریان لێ ده‌چۆڕێت: (فه‌رشه شینه‌که‌ی به‌رپێی وه‌ک حه‌وزێک هاته به‌ر چاو که ژماره‌یه‌ک گوڵی سه‌رئاوکه‌وتوو له‌ناویدا مه‌له ده‌که‌ن. ل٥٢) یان: (ڕۆحێکه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاو ڕوونیی خۆی، ته‌م ته‌نکیی خۆی و تاریکیی نهێنیی خۆی خستبێته ناو. ل٨٤) به‌ڵام لوتکه‌ی شیعریبوون له ڕۆمانه‌که‌دا له‌و نامه‌یه‌دا خۆی پیشان ده‌دا که مه‌نسوور بۆ سه‌وسه‌نی ده‌نێرێت.ل٢٣٣ مه‌رج نییه ڕۆمان به زمانێکی شیعری بنووسرێت، به‌ڵام ڕۆماننووس پێویسته شیعریبوون ڕه‌چاو بکات. شیعریبوون ئه‌وه نییه له ڕێی خوازه، ماسک، سیمبۆل، وێنه‌ی شیعریی و گه‌مه‌کردن له‌ته‌ک وشه‌دا، ڕسته‌ی شیعری پێک بهێنین، شیعریبوون له ڕۆماندا بریتییه له کورت‌بڕی، واتا به که‌مترین وشه، زۆرترین مانا به ده‌سته‌وه بده‌ین و به که‌مترین ڕووپه‌ل، زۆرترین ڕووداو بگێڕینه‌وه.
میلان کوندێرا ده‌ڵێت: (ناتوانین له گیانی هیچ سه‌رده‌مێک تێبگه‌ین، ئه‌گه‌ر ڕۆمانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر نه‌که‌ینه‌وه.) ڕه‌نگه نه‌جیب مه‌حفووز یه‌كێک بووبێت له شاهیده هه‌ره ڕاستگۆیه‌کانی سه‌رده‌می خۆی، ئه‌و ئه‌وه‌نده به قووڵی به لۆکاڵدا ڕۆ چووبوو، ئه‌وه وای کرد ببێته نووسه‌رێکی جیهانی، ئاخر نووسه‌ر دره‌ختێکه تا ڕه‌گه‌کانی قووڵتر به (نیشتمان)دا ڕۆ بچن، پۆله‌مه‌لی لقه‌کانی زووتر ئاسمانی (جیهان) ته‌ی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رنجی ڕۆمانی (کۆشکی باڵنده غه‌مگینه‌کان) بده‌ین، هه‌ست ده‌که‌ین ڕۆمانیکه ڕاستگۆیانه شایه‌تیی له‌سه‌ر قۆناغێکی گرنگی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌دات و به‌رچاوی خوێنه‌ر بۆ ئاشنابوون به‌و ساڵانه‌ی ڕۆمانه‌که ئاوڕی لێ داونه‌ته‌وه، ڕووناک ده‌کاته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌ن ده‌نگی خۆت، تایبه‌تمه‌ندیی خۆت هه‌بێت و به‌رهه‌مه‌کانت بناسرێنه‌وه که هی تۆن، پێویسته هه‌م خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌ت به خۆت بیت و هه‌م ئه‌تمۆسفیری نووسینت له هی هیچ نووسه‌رێکی دیکه نه‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته نووسه‌رێكی وه‌ها، پێویسته بێجگه له نووسین، خاوه‌نی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه نه‌بیت و ته‌نیا نووسین بکه‌یه نیشتمانی خۆت. له نووسیندا هیچ ڕێسایه‌ک پیرۆز نییه و ده‌شێت هه‌ر نووسه‌ره و ڕێسای خۆی هه‌بێت. نووسه‌ری بوێر که‌سێک نییه گاڵته‌ی به مه‌رگ بێت، که‌سێکه نه ملکه‌چی ڕێسای دێرین ده‌بێت و نه هیج ڕێسایه‌کی نوێ به پیرۆز ده‌زانێت. پاژنه‌ی ئاخیلی به‌ختیار عه‌لی زمانه، ڕاسته خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌ته، وه‌لێ زمانێک که به که‌لێنه‌کانیدا ده‌ناسرێته‌وه.
ده‌ستۆیفسکی ده‌ڵێت: (هیچ نووسه‌رێکی ڕووس، به‌و قووڵییه‌ی پوشکین وابه‌سته‌ی گه‌له‌که‌ی نه‌بوو، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه‌کی به‌رچاوته‌نگ بێت.) ئه‌وه بۆیه ئه‌لێکسه‌نده‌ر بلۆک و مایاکۆفسکی ئه‌گه‌رچی شتی تازه‌یان هێنایه ناو شیعری ڕووسه‌وه، وه‌لێ نه‌یانتوانی له بازنه‌ی زمانی پوشکین ده‌رباز ببن، ئاخر پوشکین به ڕووسییه‌کی هێنده جوان ده‌ینووسی، ته‌نانه‌ت ده‌ستۆیفسکی و گۆگۆڵیش که له‌سه‌ر ئاستی دنیا زۆر له‌و ناودارتر بوون، هه‌ر ئه‌ویان به باوکی خۆیان ده‌زانی. به‌ختیار عه‌لی نه زمانێکی له‌وه‌ی نه‌وه‌کانی پێش خۆی جوانتری داهێناوه، نه وه‌فای بۆ ئه‌و زمانه ڕه‌وانه نیشان داوه که وه‌ک نموونه شوکور مسته‌فا پێی ده‌نووسی.
(به مه‌به‌ستی کوشتن چه‌قۆی له سنگی چه‌پی مه‌نسوور دابوو. ل٣٩) لای چه‌پی سنگ دروسته، یان مه‌مکی چه‌پ، ئاخر که‌س دوو سنگی نییه، سنگ ده‌ست نییه تا چه‌پ و ڕاستی هه‌بێت. (ئه‌و وێنه‌یه سه‌ره‌تای زنجیره‌یه‌ک وێنه و فلیمی ئیرۆتیکی بچووک بوو که دواتر ئه‌رشیفی پۆرنۆگرافی له‌م شاره‌دا ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه. ل١٣٥) فلیم هه‌ڵه‌یه، فیلم دروسته، ئیرۆتیک هه‌ڵه‌یه، ئێرۆتیک، ڕاسته، ئێرۆتیک و پۆڕنۆگرافی دوو شتی جیاوازن، بۆیه زۆروزه‌به‌ندیی یه‌که‌میان، نابێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی دووه‌میان، جیاوازیی نێوان ئێرۆتیکا و پۆڕنۆگرافی وه‌ک جیاوازیی نێوان ڕۆمانی ئه‌لبێرتۆ مۆراڤیا(١٩٠٧ – ١٩٩٠) و فیلمی ڕووت وایه که یه‌که‌میان ئه‌ده‌بێکی باڵایه و مه‌به‌ستی دووه‌میشیان ورووژاندنی سێکسییه و هیچی تر. (له شارێکدا هه‌واری لا داوه. ل١٣٧) پێ ده‌چێت به‌د له مانای هه‌وار حاڵی بووبێت، ئاخر هه‌وار به‌و جۆره ناخرێته ڕسته‌وه. ده‌بوو بڵێت: شارێکی کردووه به هه‌وار…. یان له هه‌وارێکدا بارگه‌ی خستووه.
(بۆنی بۆکڕووز و سووتانی گۆشتی ئینسان به‌رز ده‌بووه‌وه. ل١٥٤) ده‌بوو بنووسێت: (بۆکڕووزی گۆشتی ئینسان به‌رز ده‌بووه‌وه.) ئه‌و ڕسته‌یه نه پێویستی به بۆنه، نه به سووتان، ئاخر بۆکڕووز، بۆنی سووتانی گۆشته. (ده‌یزانی هه‌ر شه‌قامێک به چ جۆره زه‌وی و به ناو چ باغێک و به کێڵگه‌ی چ جۆره ده‌غڵێکدا ده‌ڕوات. ل٣٠٢) ئه‌وه‌ی به ده‌شتوده‌ر و باغ و کێڵگه‌دا ده‌ڕوات، شه‌قام نییه، ڕێیه، شه‌قام هی ناو شاره. (پڕووشه هه‌نسکۆکه و ئه‌سرینوان بوو. ل٣٤) ئه‌وه‌یش جێی سه‌رنجه به‌ختیار عه‌لی هه‌ندێک جار وشه داده‌هێنێت، یان ڕاستتر داده‌تاشێت، وه‌لێ چونکه ئه‌وه بواری کاری ئه‌و نییه، هه‌میشه به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، مه‌به‌ستی له هه‌نسکۆکه ئه‌وه‌یه، زۆر زوو ده‌که‌وته هه‌نسک هه‌ڵدان، ئه‌سرینوانیش لای وی به مانای گرینۆک دێت، به مه‌رجێک پاشگری (ۆکه) بۆ که‌م و گچکه نیشاندان دێت، وه‌ک (بڕ)ۆکه، پاشگری (وان)یش بۆ لێزانینه، وه‌ک مه‌له‌وان و داره‌وان.