گۆفاری هەردەم، هەنگاوێکی نوێ لە سلێمانی

لە درێژەی کار و هەنگاو و بەخششەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمەودوا گۆڤاری هەردەم، کە گۆڤارێکی کەلتووریی وەرزییە و هەر ژمارەیەکی تایبەت دەبێ بە پرس و بابەتێکی دیاریکراو، لە شاری سلێمانی دەردەچێت.
گۆڤاری هەردەم، قووڵ بیردەکاتەوە و دوور دەڕوانێت و قەڵەمەکان کۆدەکاتەوە و دەرگا بەڕووی تێگەیشتنێکی بنیاتنەر دەکاتەوە.
یەکەم ژمارەی گۆڤاری هەردەم تایبەتە بە ئەدەبی منداڵان و کۆمەڵێک قەڵەمی جیاواز گۆڤارەکەیان ڕەنگین کردووە و، ژمارەی داهاەووش تایبەت دەبێت بە هونەری درامای کوردی و چاوەڕوانی بەرهەمەکانتانین.

گۆڤاری هەردەم، گۆڤارە جیاوازەکەی کوردستان

ھەواڵی زیاتر