سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌رمی تاریق عه‌ماش به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری هۆتێل مه‌سایا كه ده‌كه‌وێته نێو پڕۆژه‌ی گوندی لوبنانی له شاری هه‌ولێر، له‌نێو یه‌كێك له ژووره‌كانی هۆتێله‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی تاریق عه‌ماش گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشكی دادی له هه‌ولێر به مه‌به‌ستی پكشنین تا هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه‌كه‌ی بزانرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بازرگانه لوبنانییه‌كه خۆی باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بووه و پێشتر نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه، شه‌وی سه‌ری ساڵیش به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بڕیاره دوای ته‌واوبوونی پشكنینه پزیشكییه‌كانی پزیشكی دادی هه‌ولێر، ته‌رمی تاریق عه‌ماش ره‌وانه‌ی لوبنان بكرێته‌وه و له‌وێ به‌خاك بسپێردرێت.
تاریق عه‌ماش له‌دایكبووی ساڵی 1966ی وڵاتی لوبنان بووه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسیش بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پسپۆڕی له گه‌شتیاری و به‌ڕێوه‌بردنی هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كان هه‌بووه، كرابووه به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی مه‌سایا له‌نێو پڕۆژه‌ی گوندی لوبنانی له شاری هه‌ولێر.