سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە هەولێر..زیاتر لە (210 هەزار) دار و گوڵ بەرهەمهێنراوە

لە ساڵی 2023، لە چوارچێوەی پڕۆسەى زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگاى هەولێر، لە ڕێگەی سێ نەمامگەی نموونەیی سەر بە ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، زیاتر لە (126 هەزار دار) و (85 هەزار گوڵی جۆراوجۆر) بەرهەمهێنراوە و لە (54) شوێنی شاری هەولێر چێندراون، لە پلانیشدایە لە ساڵی 2024دا ئاستی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بۆ دوو هێندەی ساڵی 2023 بەرز بکرێتەوە.