سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌با ده‌گه‌ێنێته‌ 24 گوندی گه‌رمیان كە تا ئێستا كارەبای نیشتیمانییان نەبووە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 24 گوندی گه‌رمیان.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا، کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە ئەو 24 گوندەی گەرمیان کە تا ئێستا کارەبای نیشتمانیان نییە. 
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، پڕۆژەکە بە تێچوونی 3.5 ملیار دینار لە ماوەی سالێکدا جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکەش له‌ گونده‌كانی (هه‌واره‌ قوڵه‌ و په‌له‌وشك و سه‌ركه‌لی عه‌زیز) له‌ سنووری ناحیه‌ی ڕزگاری ده‌ستی پێكردووه‌. 
له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەم پرۆژەیە (9) گوند له‌ سنووری قه‌زای كه‌لار و (12) گوند له‌ سنووری قه‌زای كفری و (3) گوند له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین لە کارەبای نیشتمانی سوودمەند دەبن.