یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی تایبه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ 18 داواكراوی دیكه ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی تایبه‌تی عێراقه‌وه 18 داواكراو ده‌ستگیر ده‌كرێت، كه له ساڵی 2015ـه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه و بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایانكردبوو، یه‌كێك له‌و داواكراوانه به تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر و كووشتنی سه‌دان هاووڵاتی عێراقی تۆمه‌تباره و به ناو و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه خۆی له یه‌كێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر حه‌شاردابوو.
له حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 1700 ئه‌ندام و راهێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانیان دوای ده‌رچوونیان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی سپایكه‌ر كوژران، ئه‌و كات نوری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو.
تائێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق توانیویانه روفاتی 1153 كه‌س له‌و قوربانیانه بدۆزنه‌وه و، له‌و ژماره‌یه‌ش 884 روفات دوای پشكنینی ناوه‌كی “DNA” راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراونه‌ته‌وه.