له ماوه‌ی ساڵی 2023 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 100 ملیار دیناری بۆ پڕۆژه‌كانی رێگاوبان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران خه‌رجكردووه.
یەکێک لە پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبانی دروستکردنی دووسایدی کەمەربەندی 40 مەترییە و گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی، به ته‌واوبوونی بە رادەیەکی زۆر قه‌ره‌باڵغی لەناو سۆران کەمدەکاتەوە.
بارزان ئاغا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند: “درێژی پڕۆژەکە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر و نیو دەبێت، لەگەڵ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکە قەرەباڵغی ناو قەزای سۆران کەم دەبێتەوە و وەک کەمەربەندییەک دەبێت و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەژمار دەکرێت”.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم، رێگاوبان به ژێرخانی گرنگی ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ی كه‌رته گرنگه‌كانی ژیان ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زۆرترین پڕۆژه‌كانی ساڵی 2023 له كه‌رتی رێگاوبان بووه.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ڕایگەیاند: هەوڵمانداوە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان بەتایبەت رێگاوبان و ئەو رێگایانەی دێنە ناو ئەم سنوورە، کارئاسانییەکی تەواو هەبێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت بەرگەی ئەم هەموو جوڵە بازرگانی، گەشتیاریی و کشتووکاڵییە بگرێت، لەگەڵ ئەوەش ویستوومانە رێگا بۆ وەبەرهێن خۆشبکەین، بۆ ئەوەی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ناوچەکە ئەنجامبدات، بۆ ئەمەش ئەگەر رێگاوبانی باش نەبێ زەمینە ناڕەخسێ بۆ هێنانی وەبەرهێنەر”.
بە پشتبه‌ستن به ئاماری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ساڵی 2023 بڕی 100 ملیار دیناری ته‌نیا بۆ پڕۆژه‌كانی رێگاوبان له ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌رخانكراوە و گرنگترین رێگاكانی ناوچه‌كه به دووساید کراون یان نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه.
پێشتر دیارترین گرفتە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دەڤەری سۆران خراپی رێگاوبان بوو، بەڵام دوای بە ئیدارەبوون و بەتایبەت ئەمساڵ ساڵێکی زێڕین بوو لە بواری پڕۆژەکان، رێگاوبانیش پشکی شێری بەرکەوت.