ئایا بەدوای زانیاریدا دەگەڕێیت دەربارەی هەفتەی نۆیەمی دووگیانی؟

ئەو خاتونانەی دووگیانن و لە هەفتەی نۆیەمی دووگیانیدان، پێویستە زانیارییەکانی ئەم بابەتە ڕەچاو بکەن، ئەگەر هەستتیان بە هەر نیشانەیەکی سەیر کرد، ئەوا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەی بکات.

لەم قۆناغەدا گۆڕانکارییە جەستەیی و سۆزدارییەکانی پەیوەست بە دووگیانی دەست پێدەکات. هەفتەی نۆیەمی دووگیانی قۆناغی ناسکە، و چەندین پێشکەوتنی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ کۆرپەلە و دایک.

گەشەکردنی جەستەیی کۆرپەلە

لەم هەفتەیەدا کۆرپەکە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات، بەو پێیەی پزیشک لە ڕێگەی سۆنەرەوە تێبینی ئەمانەی خوارەوە دەکات:

  • گەشەکردنی قۆڵ.
  • پەنجەکانی قاچ گەشە دەکەن و دیار دەبن.
  • دروستبوونی پێڵوی چاو.
  • سەری کۆرپەلە سەرەڕای بچووکی چەناگەی بە ڕادەیەکی پێویست گەورە دەبێت.
    غۆی

گۆڕانکاری لە جەستەی دایکدا:
نیشانەکانی دووگیانی لە هەفتەی نۆیەمدا بریتین لە:

  • زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
  • ژانەسەر.
  • ئازاری مەمک.
  • زیادبوونی دەردانی لیک.
    یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئەم هەفتەیە سەبارەت بە ئارەزووی خواردن و زیادبوونی ئارەزووی خواردنە. ئەمەش هۆکارێکی هۆرمۆنی هەیە، بۆیە هەست بە ئارەزووی بەهێزیش دەکەیت بۆ خواردنی هەندێک جۆری خواردن یان خواردنەوە.
    لە خوارەوە چەند ڕێگایەکتان بۆ ئاشکرا دەکەین کە دەتوانن یارمەتیتان بدەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئارەزووی خواردن لە هەفتەی نۆیەمی دووگیانیدا، لەوانە:

*دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بۆن و تامێکی بەهێزیان هەیە، هەروەها پێویستی کەمکردنەوەی بەهاراتەکان.

  • دووربکەوەرەوە لە خواردنی سورکراوە چونکە هەستکردن بە سکچوون زیاد دەکات، بەڵکو ئەو خۆراکانە بخۆ کە ڕێگری لە سکچوون دەکات.
    *کاربۆهیدرات بخۆ، وەکو نانی برژاو .
    *بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی خۆت و تەندروستی کۆرپەلە سەردانی پزیشک بکە.

خۆراک و ڕێجیم
لەم قۆناغەی دووگیانیدا، خۆراکی دروست زۆر گرنگە. پێشنیار دەکرێت دایک ئەو خۆراکانە بخوات کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بەتایبەتی ئاسن و کالیسیۆم و ڤیتامین دی، هەروەها پێویستە دڵنیابێت لە خواردنی بڕێکی پێویست لە پرۆتین و ڕیشاڵ، لە هەمان کاتدا خۆی لە خۆراکە ناتەندروستەکان و خواردنەوە گازییەکان و کحولییەکان بەدوور بگرێت.
شایەنی باسە لێرەدا پاڵپشتی مێرد لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە، بەو پێیەی گۆڕانکاریی هۆرمۆنەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی لە ژنێکی دووگیاندا بەشدارییەکی ئەرێنی دەکات بۆ تەندروستی و هەروەها بۆ کۆرپەلە. هەروەها بە بەدەستهێنانی ئەم پاڵپشتییە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان بەهێزتر دەبێت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی پێکەوەیان دەبێت.
لەکۆتاییدا هەمیشە ئەوەت لەبیربێت کە ئافرەتان لەڕووی دووگیانی جیاوازن لەیەکتر، تەنانەت تۆش لە نێوان دووگیانی یەکەم و دووگیانی دووەمدا تووشی شتی جیاواز دەبیت. بۆیە گرنگە چاودێری پێشکەوتنی دووگیانیەکەت بکەیت و هەر جارێک هەستت کرد شتێکی سەیر ڕوودەدات سەردانی پزیشکەکەت بکە.

ھەواڵی زیاتر