چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بۆ لەدەوری پارتی کۆببینەوە؟

پ.د.نەزاکەت حسێن

روونی روئیاو دیدگای هەر پارتێک  بۆ کارو بۆ خزمەت، بۆ خەبات، بەرچاووڕونی دەدات بە ئەندامەکانی کە چۆن هەنگاو هەڵبنێن وە جۆن چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن .لە بنەماکانی تەسویق دا بە سێ شت دەڵێن سێ کلیلەکە ،واتە هەر بازاڕێک هەرکۆمپانیایەک یان هەر پارتێکی سیاسی یان گروپێکی ئاینی  وکۆمەڵآیەتی…هتد توانی ئەم سێ کلیلە بدۆزێتەوە ئاسان دەتوانێت لەدەرگای دڵی بەکاربەرەکان یان دەنگدەرەکانی بدات. ئەو سیانەش بریتن لە’’Need, Want ,Desire واتە ‘پداویستی و خواست  ورەغبەت’ لەئێستادا هاوڵاتیانی کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان لەهەرێمی کوردستان گەر لێکۆڵینەوەیەک لە ژیانیان بکەیت دەزانیت پێداویستیان بریتیە لەهەبوونی پشتیوانیەک کە لەوزوڵم و ژێردەستەیی و چەوساندنەوەی شۆڤێنی دەربازیان بکات ،ناسنامەیان بۆ بگەڕێنێتەوە،هەست بە هەبوونی پارێزراوی کەرامەت و سەروماڵیان بکەن،خواستیانە پێکەوەژیان هەبێت ،خواستیانە زمان و کەلتووری فەرهەنگیان پارێزراوبێت.باسەکە لەوێدا باسی نەتەوەیە ،ناسنامەیە،پرسی گەلێکی چەوساوەو ستەم دیدەیە.دەیانەوێت هێزێک بەڕێوەیان بەرێت لەوپەرتەوازەیی و پاشاگەردانیە رزگاریان بکات،مامەڵە بە خۆیان وخاکەکەیان نەکات.بەرامبەر داگیرکەر بجەنگێنێت بۆیان،سەرکردەیەکیان هەبێت شانازی پێوەبکەن ،نەیارەکانیان لێی بترسن،هێڵی سوردانێت بۆ هەر تەحەداو هێرشێک دەکرێتە سەریان.ئاوەدانی  وخۆشگوزەرانیان بۆ بگەرێنێتەوە،ئازادی رادەربڕین وگوزارشت لەخۆیان هەبێت.دوور لەهەستی تائیفی و مەزهەبچیەتی و رەگەزپەرستی پێشڕەویان بکات. هەموو ئەم خواستانە بە وردی لەمێژووی پارتەکان بگەڕێین کە ئێستا رکابەری یەکترن لەوهەڵمەتی هەڵبژاردنە، دەزانیت لەکامیان ئەو سەرکردە کاریزمایە دەبینیت،لەکامیان هەبوونی هێزێکی واهەیە،لەکامیان ئەزموونی پێکەوەژیان ویەکترقەبوڵکردن هەیە،لەناو ریزەکانی پارتەکەی هەموو ئەوپێکهاتانە بوونیان هەیە،کامە سەرکردە لەسەرهێرشێک  وداگیرکاریەک لەرابردوودا هاتە سەرخەت لەگەڵیان هێڵی سوری دانا ،قەبوڵی نەکرد داگیرکار بە خاکەکەیاندا بسوڕێتەوە،ئامادەنەبوو لەگەڵ داگیرکار دابنیشێت و حوکمڕانی خۆی لەگەڵیان بەش بکات.بێگومان سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.بۆیە دەبێت هاوڵاتی ئەوێ بەم بەرچاوروونیەوە لەشتەکان بڕوانێت.خەمی ئەوان خەمێکی جیاوازە ،خەمی نەهێشتنی گەڕانەوەی تەعریب و جینۆسایدە،خەمی پارێزگاری نیشتمانە  وسنورەکەیانە.خەمیان خەمی پێکەوەژیان و بنبڕکردنی کوشتن و برین و جەنگی ناوخۆییە.خەمی ئایندەو ناسنامەو زمان و کەلتووری نەوەکانیانە.خەمی پارێزگاری لەخەیرو بەیر و سامانی سروشتی خاکەکەیانە.هەموو ئەمانە بەوپارتە بەهێزە دەکرێت کەمێژوەکەی هەمووی بۆ ئەمە جەنگاوە دەستەبەری هەموو ئەم ماف و خواست و پێداویستیانەی کردوە بۆ ئەوناوچانەیە لەژێردەستی بوەو حوکمڕانی کردوە. سازشی نەکردوە لەسەر هیچ کام لەم مافانە ئەگەر بەخوێنیش باجەکەی دابێت.لە هێرشی داعش و داگیرکار سەرکردەکانی سەنگەری پێشەوەیان گرتوە .لەهیچ کام لەپەیرو پرۆگرام و گوتار و سیاسەت و ستراتیژی پارتەکەی و کارەکەی خەمی ئێوەو ئایندەی ئێوەو سەروەری خاک و ناوچەی ئێوەی فەرامۆش نەکردوە.ئەم بەرچاوڕونیە ،ئەم روئیا رونیەی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی بۆ پرس  وناوچەکەتان ،بکەنە پاڵنەر بۆ کۆبوونەوە لەدەوری ئەم پارتە  وبێ خەمی لەئایندە و سەندنەوەی مافەکانتان.هیچ دروسشم  وبەڵێنێک دادی ئێوە نادات و چەواشەتان نەکات،چونکە خەمی ئێوە و پرسی ئێوە لەدروشمی بریقەدار گەورەترە. کاری ئێوە بەدروشم ناروات کاری ئێوە بەهێز و پشتیوانی و سەرکردەو پارتێکی کاریزما دەڕوات.چونکە داگیرکار و نەیارتان بەهێزەو ئەجندای بەهێز هەیە بۆ سڕینەوەتان ، پێویستە ئەوهێزانە هاوسەنگبکرێن  وئەجندای بەدیل بۆ گەڕانەوەی شکۆوو ناسنامە بکەوێتە گەڕ.ئەمەش بە دەستی خۆتان و بڕیاری خۆتان بەرپرسیاریەتی خۆتان بەدەست دێت.