دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 15 پارێزگای عێراق بە پارێزگای كەركووكیشەوە دەستی پێكرد.
لەم هەڵبژاردنەدا پێنج هەزار و 904 بەربژێر، پێشبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی 285 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن كە 75 كورسی لەو ژمارەیە تایبەتە بە ئافرەتان و 10 كورسیش بۆ پێكهاتەكان تەرخانكراوە.
پڕۆسەكە تەنیا لەناوخۆی عێراق بەڕێوەدەچێت و، هاوكات ئەو ئاوارانەش بەشداری پڕۆسەكە دەكەن بە هۆی دۆخی سیاسیی و ئەمنییەوە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق نیشتەجێن.

ھەواڵی زیاتر