ئێران پێنج هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دران.
رێكخراوی  هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەمین زاکری کاکاوەند خەڵکی هەرسین بوون و هەروەها خەلیل حاجیاوایی، خەڵکی کەنگەڤەری خەڵکی پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیده‌گه‌ێنێت، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی داوود خادم ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” ئەو سزایە بەسەری دا سه‌پێنرابوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داوود خادم، باوکی دوو منداڵی بچووکە و چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێـت،  سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی بابایی و تەمەن 38 ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن ماددەی هۆشبەر بەسەریدا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە 4 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سه‌پێنرابوو.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵانه‌ش، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانه‌ لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەرگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر