سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بە هۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووە

لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی 18ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە. 

پشووەكە هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 19ـی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری