هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هەندرێن پارێزگاری لە لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستان كرد

خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

لەیارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان یانەی هەندرێن دوای یەکسان بوونی لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر، پارێزگاری لە خانەی یەکەم کرد، سیروانی نوێ لەڕکەبەری گەیشتن بەخانەی یەکەم بەردەوامە و لە یانەی هەولێری بردەوە، نەورۆز و چەمچەماڵ لە ئەنجامە باشەکانیان بەردەوامن سەرکەوتنیان تۆمارکرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن لە پلەی یەکەم مایەوە
لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن لەگەڵ دەربەندیخان یەکسان بوو پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان کرد، شێروانە دوای ٥٦ ڕۆژ لە خولەکە سەرکەوتنی تۆمار کرد و لە نەورۆزی بردەوە و چەند هەنگاوێک لەڕیزبەندی یانەکان هاتە پێشەوە، یاکانی چەمچەماڵ و برایەتیش لە ئارارات و شەقڵاوەیان بردەوە و چەند خانەیەک لە ڕیزبەندی یانەکان هاتنە پێشەوە، سەیدسادق و سیروانی نوێ دوو بردنەوەی گرنگیان بەدەستهێناو لە پلەکانی پێشەوەی یانەکان دەبیندرێن، هەولێر و پێشمەرگەی هەولێریش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٣ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٨ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی نۆیەم کە ٢٠ گۆڵ تۆمار کرا بوون،دوای تێپەڕبوونی ١٠ گەڕ لەیارییەکاندا ١٤ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
تا ئێستە ٧٣ یاری ئەنجامدراون، ١٤٢ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە، گەڕی یەکەم زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمارکراوە کە ٢٢ گۆڵە،گەڕی حەوتەم ٩ گۆڵ تۆمارکراوە کە لە هەموو گەڕەکان کەمترە.
یانەی هەندرێن لەهەموو ئامارەکان لەپێش یانەکانی ترە، تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٤ گۆڵە و کەمترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٤ گۆڵە و پێشەنگی یانەکانی وەرگرتووە و ٢١ خاڵی هەیە.
موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە، دوای ١٠ گەڕ سێ ڕاهێنەر لە ئەرکەکانیان نەماون، ئەوانیش هەر یەک لەشوان ئەنوەر ڕاهێنەری یانەی هەولێر، مستەفا ئافخەمی ڕاهێنەری سۆران و مستەفا بابە زادە ڕاهێنەری شەقڵاوەن.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٥ گۆڵ
٢- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٥ گۆڵ
٣- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٤- عەبدول مونعیم ئەحمەد- یانەی هەولێر ٤ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی یازدەیەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە و هەینی، یارییەکانی گەڕی یازدەیەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٧ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
چوارشەممە:
چەمچەماڵ – شەقڵاوە / یاریگەی چەمچەماڵ
ئارارات – هەندرێن/ یاریگەی ئارارات
پێنجشەممە:
سۆران – شێروانە/ یاریگەی سۆران
سیروانی نوێ – دهۆک/ یاریگەی سیروانی نوێ
نەورۆز – برایەتی/ یاریگەی نەورۆز
هەینی:
پێشمەرگەی هەولێر – زاخۆ/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
دەربەندیخان – هەولێر/ یاریگەی دەربەندیخان

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی دەیەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ٢١ خاڵ لە ٩یاری
٢- سیروانی نوێ ١٩ خاڵ لە ٩ یاری
٣- نەورۆز ١٥ خاڵ لە ٩یاری
٤- سەیدسادق ١٥ خاڵ لە ٩ یاری
٥- برایەتی ١٣ خاڵ لە ٩ یاری
٦- چەمچەماڵ ١٣ خاڵ لە ٨ یاری
٧- دهۆک ١٣ خاڵ لە ٨ یاری
٨- شێروانە ١١ خاڵ لە ١٠ یاری
٩- پێشمەرگەی هەولێر ١٠خاڵ لە ٨ یاری
١٠- دەربەندیخان ١٠ خاڵ لە ٩ یاری
١١- سۆران ١٠ خاڵ لە ١٠ یاری
١٢-زاخۆ ٩ خاڵ لە ٩ یاری
١٣- ئارارات ٨ خاڵ لە ٩ یاری
١٤- هەولێر ٨ خاڵ لە ٩ یاری
١٥- شەقڵاوە ٤ خاڵ لە ٩ یاری