پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی کوردستان ئاراستەی یەکێتییەکە دەکات.
به بۆنهی 69ـەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.”
هەروەها لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە “یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە و یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان كە ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرهتان، بەتایبەتی لە ھوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا. ھیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان”