بە بەشداری وەزیری ئەوقاف کۆربەندی بەھێزکردنی ئاشتی – ئیماراتی عەرەبی بەرێوەچوو

کۆربەندی بەھێزکردنی ئاشتی – ئیماراتی عەرەبی لەژێر ناونیشانی (ھاووڵاتیبوونی گشتگیر لە ھاووڵاتیبوونی ھاوبەش بۆ ویژدانی ھاوبەش) بە بەشداری وەزیری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ھەشتەمین بەیەکگەیشتنی نێودەوڵەتی کۆربەندی بەھێزکردنی ئاشتی لە ئیماراتی عەرەبی لەژێر ناوینیشانی (ھاووڵاتیبوونی گشتگیر لە ھاووڵاتیبوونی ھاوبەش بۆ ویژدانی ھاوبەش) بەبەشداری نزیکەی 500 کەس لە کەسایەتی ئایینی، سیاسی، ئەکادیمی و حکوومی جیھان بەڕێوەچوو.

لەرێورەسمی کردنەوەی کۆنفراسەکەدا د. پشتیوان سادق، بەجیا لەگەڵ شێخ نھیان بن موبارەک وەزیری لێبوردەیی و پێکەوەژیان، ریم ئیبراهیم ھاشمی وەزیری دەوڵەت بۆ ھەماھەنگی نێودەوڵەتی، دکتۆر محەمەد عەبدولکەریم ئەمینداری رابیتەی جیھانی ئیسلامی و شێخ عەبدولرەحمان بەید، د. سۆڵتان ئەلرومەیسی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی پیرانی موسوڵمان و ژمارەیەک لەوەزیر و کەسایەتییەکان کۆبووەوە، لەدیدارەکاندا د. پشتیوان سادق رۆڵی ھەرێمی کوردستان لەبرەودان بەگیانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی هەروەها خستنەرووی ھەوڵەکەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشوازی و دابین کردنی شوێنی ژیان و خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاوارەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی ناوچەکە بەبێ جیاوازی نەتەوەوئایین لە کاتی لێقەومان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

هەروەها وەزیری ئەوقاف ئاماژەی دا بە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی کوردستان لە هەبوونی رۆڵیان لەو پێکەوە ژیانە ئاینییەی کە دوورست بووە لە ناوچەکە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا رۆڵی بێ وێنەی ھەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا لە لایەن کەساتییەکانی بەشدار لە کۆربەندەکەدا، بەتایبەتی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی مافی پێکھاتەکان و ئەو ژینگە لەبارەی بۆ نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان دروستکراوە، کە بووەتە بەشێک لەکەلتورو شارستانەیتی پرشانازی ھەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەھێزتر لەمیانی دیدارەکان بەشێک لەبەرپرسانی باڵای بەشدار بووی کۆربەندەکە ئارەزووی گرێدانی ھەماھەنگی و ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکیان کرد کەلەھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێن لە داهاتوودا، سەرباری نیشاندانی ئارەزوی گواستنەوی ئەزمونی پێکوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی کوردستان بۆ ناوچەکانیان.

ھەواڵی زیاتر