یارییه‌كانی جامی كوردستان بۆ تۆپی پێ ده‌ستی پێ كرد و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامی گه‌وره و سه‌رنجڕاكێش، هه‌روه‌ها چاوهڕواننهكراویش هاتنه تۆمار كردن.
رۆژی دووی تشرینی یەکەم، پاڵه‌وانیه‌تیی “جامی هه‌رێمی كوردستان” ده‌ستی پێ كرد، تییادا چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێزی بەخۆیەوەبینی.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 41 یانه له ئاسته‌كانی “نایاب، پله یه‌ك و پله دوو” به‌شدارن، هه‌ر یانه‌یه‌كیش به یه‌ك دۆڕان، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
له گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا، یانه‌ی سیروانی نوێ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 7-0 گۆڵ له یانه‌ی ئاڵتوون كۆپریی برده‌وه.
سیروانی نوێ كه چوارشه‌مه‌ی رابردوو یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری كوردستانی دۆڕاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
گۆڵه‌كانی سیروانی نوێ، یاریزانان سه‌ربه‌ست ره‌ئووف، ئیبراهیم محه‌مه‌د، هاوژیر جه‌مال، ئاكار عه‌بدولحه‌مید 2 گۆڵ، ئاریان جه‌وهه‌ر و په‌یام ئه‌حمه‌د تۆماریان كرد.
له ئه‌نجامێكی تری گه‌وره‌دا، یانه‌ی برایه‌تی به ئه‌نجامی 5-0 گۆڵ له یانه‌ی سنووری برده‌وه.
گۆڵه‌كانی برایه‌تی “دانا كامه‌ران، بیلال ساڵح 2 گۆڵ، ئامانج ئه‌كره‌م 2 گۆڵ” تۆماریان كرد.
هه‌روه‌ها یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به ئه‌نجامێكی هاوشێوه‌ی برایه‌تی له یانه‌ی ته‌ناهیی برده‌وه، كه 5-0 گۆڵ بوو.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی كۆیه به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به 5-3 گۆڵ له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌مڕۆدا، دۆڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، کوڕانی سەمیر بابۆ بوو، به یانه‌ی ئاكرێ به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر.
هه‌روه‌ها یانه‌ی دهۆك به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی خانه‌قینی برده‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش به زه‌حمه‌ت و به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به 5-4 گۆڵ له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئه‌نجامی هه‌موو یارییه‌كان به‌م شێوه بوون:
سێمێل – ئارارات 3-0 (ئارارات ئاماده‌ی یاریگه نه‌بووه)
ئاكرێ – پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 0-1
كۆیه – ده‌ربه‌ندیخان 5-3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه
ئاڵتوون كۆپری – سیروانی نوێ 0-7
ته‌ناهی – چه‌مچه‌ماڵ 0-5
هه‌ڵه‌بجه – هه‌ولێر 4-5 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه
پیره‌مه‌گروون – هه‌ڵۆ 1-2
رزگاری – سۆران 2-0
سنوور – برایه‌تی 0-5
گاره – نه‌ورۆز 2-4 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه
پیشه‌سازی – هندرێن 1-2
خانه‌قین – دهۆك 1-3
به‌رده‌ڕه‌ش – شه‌قڵاوه 0-3
رانیه – سه‌یدسادق 4-2 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی کوردستان
خەڵاتی پێنجوێن ــ سێمێل
ئاکرێ ــ خاک
کۆیە ــ دەربەندیخان
چەمچەماڵ ــ بازیان
پ. سلێمانی ــ هەڵۆ
بابان ــ شەقڵاوە
قەڵادزێ ــ زاخۆ
بروسک ــ هەندرێن
سلێمانی ــ برایەتی
بارزان ئەکرەم – هەولێر