وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی دانانی وێستگەی مۆبایلی گواستنەوەی کارەبا لە شیلادزێ جێبەجێ دەکات.
وێستگەکە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دینار لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک دابین کراوە و زیاتر لە 500 ملیۆن دیناریش لەسەر داهاتی بودجەی وەزارەتی کارەبا بۆ دامەزراندنی وێستگەکە و راکێشانی هێڵی کارەبای 33 کەی ڤی تەرخان کراوە.
وێستگەکە ئێوارەی دوێنێ گەیشتە شیلادزێ و پڕۆژەکەشی لەلایەن کۆمپانیای ئەدما جێبەجێ دەکرێت و بەتەواوبوونی، دۆخی کارەبای ناحیەی شیلادزێ باشتر دەبێت.