ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 267 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 10 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەولێر بون.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 428 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 267 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 317 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 4 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ھەواڵی زیاتر