گەورەترین پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک لە هەولێر دەکرێتەوە

شێوازی چاندنی هایدرۆپۆنیک واتە چاندن لەناو ئاو، چوار وەرزە بەرهەمی خاوێنی هەیە و بۆ یەکەمجاره‌ لە عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی کشتوکاڵی جیاواز بەناوی “فوود سیتی” لە هەولێر کرایەوە، لە پرۆژەکەدا سوود لە شێوازی چاندنی هایدرۆپۆنیک وەرگیراوە.

خاوەنی پرۆژەی “فوود سیتی” لە راپۆرتێکدا گوتی: ئەو پرۆژەیە لەسەر رووبەری 24 دۆنم بنیات نراوە، شەش هۆڵی تێدایە، هەر هۆڵێکی 4800 مەترە، دوو هۆڵ تایبەتە بە تەماتە و دوو هۆڵیش تایبەتە بە شلک.”

لەبارەی پاڵپشتی کردنی پرۆژەکە لەلایەن حکومەتەوە، خاوەنەکەی گوتی “لە دابین کردنی دەرمان و پەیندا پێویستمان بە پاڵپشتییە، ئەمجۆرە چاندنە لە عێراق بوونی نیە، یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کارێکی لەوجۆرە بکرێت”.

ئاو و کەش و هەوای ناوەوەی هۆڵەکان بە سیستەمێک کۆنترۆڵ کراوە، پرۆژەکە چوار وەرزە بەرهەمی هەیە و بەبێ کەرەستەی کیمیایی بەرهەمەکانی گەشە دەکەن و دواتر دەخرێنە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە.

ھەواڵی زیاتر