پۆلیسی هەولێر: دەستمانگرتوە بەسەر بڕێکی زۆر لە چەقۆ و دامربۆکسدا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا لەگەڵ لێژنەکانی قایمقامییەت دەست بەسەر چەندین چەقۆ و دامربۆکسدا گیرا.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر چەند چەقۆ و دامربۆکس داگرت کە بە بێ مۆڵەتی یاسایی و بەشێوەیەکی نایاسایی لە نێو بازاڕەکان مامەڵەیان پێوە دەکرا.

ڕاشیگەیاند: سەرجەم ئەو چەقۆ و دامر بۆکسانەی کە دەستیان بەسەردا گیرا، لەناوبران.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات کە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە.

ھەواڵی زیاتر