هێلین نامە

نەسرین حەسەن

  • لەسایتی نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاو كراوەتەوە كە ئەمینداری گشتی نەتەنەوە یەكگرتووەكان لە یادی بیست و سێ ساڵەی پەسەندکردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان “1325”سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش رایگەیاند: لەوشوێنانەی شەڕ سەرهەڵدەدات، ئافرەتان ئازار دەچێژن. لەو شوێنانەی کە نائەمنی هەیە، مافی ئافرەتان دەخرێتە مەترسییەوە و ئەمە لە سەرانسەری جیهاندا دەبینین و ئاماژەی بە باروودۆخی ئەفغانستان، هایتی، سودان، ئۆکرانیا و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی “پارە لەسەر مێز” کرد و ڕایگەیاند: “ئەگەر بمانەوێت لەگەڵ ئافرەتان بوەستین کە گۆڕانکاری دەباتە پێشەوە، ئەگەر بمانەوێت پشتگیری لە ئافرەتان بکەین کە بەرگەی ململانێ دەگرن، ئەگەر بمانەوێت بەربەستەکانی بەردەم بەشداریکردن لاببەین، و ئەگەر بمانەوێت ڕێکخراوەکانی ئافرەتان بەهێز بكەین، پێویستە پارەی ئەوە بدەین”.
  • بە پێی راپۆرتێك كە لە “یورۆ نیوز” بڵاوكراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە بە هاوکاری پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی ئۆسلۆ و پەیمانگای ئافرەتانی زانکۆی جۆرج تاون بەناونیشانی “پێوەرەکانی ئافرەتان و ئاشتی و ئاسایش لە ساڵی 2023” ئامادەکراوە باس لەوە دەكات كە وڵاتانی جیهان بەپێی پێگەی خۆیان و بە پێی باشبوونی باروودۆخی ئافرەتان لەو وڵاتانەدا پۆلێنکراون. لەو راپۆرتە دەریدەخات كە باشترین وڵاتانی جیهان بۆ (ئافرەتبوون)بە شێوەیەكی سەرەكی لە كیشوەری ئەوروپایە و ئەو کۆمەڵگایانەی کە ژیانی ئافرەت تێیدا باشترە کۆمەڵگەیەکی ئارامتر و دیموکراسی و ئاوەدانترن لە چاو وڵاتانی دیکە و هەروەها ئامادەیی زیاتریان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا هەیه. توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە ئاماژەیان بە زیادبوونی دەسەڵاتخوازی و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و شەڕە چەکدارییە وێرانکەرەکان و لێکەوتەکانی نەخۆشی كۆڤید 19 کردووە و هۆشدارییان دا کە ئەم کێشانە پێگەی ئافرەتان لاواز دەکەن و هەڕەشەن بۆ دواخستنی چەند دەیەیەک لە پێشکەوتنەکانی وڵاتان.

-” كەیس ئۆستگارد”ئافرەتێكی ڕاهێنەری وەرزشی وزەبەخشە كەتەمەنی 87 ساڵە و خەڵكی دانیماركە و نووسەری کتێبێکە دەربارەی “پەیوەندی وەرزش و خزمەتکردنی کۆمەڵگا” كە فەلسەفەیەکی تایبەتی هەیە سەبارەت بە لەشجوانی، ئەو راهێنەرە جەستە وەک چەقی دوو شت دەبینێت: بەختەوەری ناوەوە و پردێک بۆ پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگادا. فەلسەفەی ئەو سەبارەت بەو وەرزشە لە دانیمارک بە “لەشجوانی ماچ”ناسراوە و دەنگدانەوەی زۆری هەیە .ئەو خۆی لەگەڵ خوێندكارەكانی زۆر ماندوو دەكات، كە هەموویان تەمەنیان لە سەرووی 80 ساڵییەوەیە و پایسكیلسواری بەشێكە لە وەرزشەكەیان.

ھەواڵی زیاتر