ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕی ده‌یه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، چه‌ند یارییه‌كی گرینگ به‌ڕێوه ده‌چێت، یارییه‌كانیش له كاتژمێر (2)ـی دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێن، سۆران میوانی سه‌ید سادقه و برایه‌تی میوانی شه‌قڵاوه‌یه، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش ئارارات میوانی هانده‌ره بێ شوومارهكهی چه‌مچه‌ماڵه و شیروانه و نه‌ورۆز هه‌ندرێن و ده‌ربه‌ندیخانیش رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وه‌ی یارییه‌كان ده‌كات دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
سۆران میوانی یاریگه‌یه‌كه، میوان به ئه‌نجامێكی باش له‌وێ ده‌رنه‌چووه
سه‌ید سادق له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی سۆران ده‌كات، سه‌ید سادق له یاریگه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه خاڵی له‌ده‌ستنه‌داوه، ئه‌مه‌ش به پالپشتی گه‌وره‌ی هانده‌رانی بووه، كه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ئاماده‌ده‌بن و به شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رده‌میانه هانی تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، گه‌ڕی رابردووش تووشی شكستیكی گه‌وره هاتوون ده‌یانه‌وێت قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، خاوه‌نی 12 خاڵن و له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
سۆران، دوای گۆڕینی راهێنه‌ر ئه‌نجامه‌كانیان باشتربووه، تا دێت ئاستیان به‌ره‌و باشی هه‌ڵده‌كشێت، ئه‌مه‌شه ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌كه، گه‌یلان سادق و ئیدریس محه‌مه‌د به‌شیكن له هێزی یانه‌ی سۆران، خاوه‌نی 10 خاڵن و له پله‌ی هه‌شته‌م دێن.
شه‌قڵاوه له دێربی پایته‌خت میوانداری برایه‌تی ده‌كات
شه‌قڵاوه له یاریگه‌ی خۆی میوانداری سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات، شه‌قڵاوه دوای بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له یانه‌ی هه‌ڵۆ، و هه‌ژمارنه‌كردنی، هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆمارنه‌كردووه، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی برایه‌تی جارێكی‌تر به بردنه‌وه شادبێته‌وه، جه‌وهه‌ر نه‌جم، یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی شه‌قڵاوه‌یه، پێویسته راهینه‌ر تا رێژه‌یه‌كی زۆر له هێرشبردن به‌كاریبهێنێت، چونكه تواناكانی ئه‌و یاریزانه له هێرشبردندا باشتره، نه‌ك لهبهرگریكردندا، شه‌قڵاوه خاوه‌نی 4 خاڵه و له خانه‌ی كۆتایی دێت.
برایه‌تی، ئاستێكی ناجێگیر پێشكه‌ش ده‌كات، له یاریگه‌ی خۆی به ئاسانی خاڵ له‌دست ده‌دات، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان باشتر یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش پێشبینی ده‌كریت، پشت به هێرشی پێچه‌وانه و تۆپی جێگیر ببه‌ستن، ده‌یانه‌وێت كار له‌سه‌ر بۆشایه‌كانی دواوه‌ی شه‌قڵاوه بكه‌ن، تا به‌سه‌ر شه‌قڵاوه‌دا سه‌ربكه‌ون، 10خاڵیان هه‌یه له خانه‌ی حه‌وته‌من.
یارییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه
ئارارات میوانی هانده‌ره بێ شوومارهكهی چه‌مچه‌ماڵه
چه‌مچه‌ماڵ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری ئارارات ده‌كات، تیپه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ر له دۆخێكی باشی جه‌سته‌ی و ده‌روونی دایه، چونكه گه‌ڕی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بردنهیهوهكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندیخان تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی باشه بۆیارییهكهی دژی ئارارات، به‌ڵام ده‌بێت دووربن له له‌خۆبای بوون، ئه‌گینا تووشی شكست دێن، خاوه‌نی 10 خاڵن و له پله‌ی شه‌شه‌من.
ئارارات، ئاستێكی ناجێگیر پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهینه‌ر به‌هۆی پێكانه‌كان كێشه‌ی بۆ درووست بوو، بۆیه تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئه‌نجامه باشه‌كانی، بۆیه ئه‌م یارییه ده‌یانه‌وێت گورزێكی باش له چه‌مچه‌ماڵ بدات و به سێ خاڵ بگه‌ڕێنه‌وه، 8 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێزده‌یه‌م دێت.
هه‌ندرێن ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایمتر بكات
هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆی میوانداری شین پۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند ده‌كات، تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عروف، به ئاستێكی باش تیپه‌ڕده‌بێت، تا ئێسته تاكه یانه‌ی خوله‌كه‌ن هیچ دۆڕانێكیان نییه، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی باشه بۆ تیپه‌كه‌ی پشهنگ تا پارێزگاری له ئاست و ئه‌نجامه‌كانی بكات، جگه له‌وه‌ش بۆ مانگی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك دڵشاد مه‌عروف وه‌ك باشترین راهێنه‌ری مانگ له خوله‌كه دیاریكرا، سۆران عه‌زیزی ناوهڕاستكاریشی وه‌ك باشترین یاریزان دیاركرا، هه‌ندرێن به بردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی له پێشه‌نگ قایمتر ده‌كات، خاوه‌نی 20 خاڵه.
ده‌ربه‌ندیخان، دۆخی باش نییه، چونكه گه‌ڕی رابردوو له یاریگه‌ی خۆی تووشی دۆڕانیكی سه‌خت و گه‌وره هات، بۆیه ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ندرێن شكۆ و گه‌وره‌ی خۆی بگه‌ڕینێته‌وه، و دڵی هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه، 9 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێن.
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی
هه‌ولێر میوانداری ركابه‌ره دیرۆكییهكهی ده‌كات
هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، یاریی ئه‌م دوو یانه‌یه به‌یه‌كه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌كۆنه‌وه له‌سه‌ر نازناوه‌كان ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه جیاوازه، دۆخی هه‌ردوو تیپه‌كه باش نییه، به‌تایبه‌تی هه‌ولێر، ده‌مێكه نه‌یبردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی یونس سلێمان ئاسان نییه، چونكه پێشمه‌رگه‌ش چاوی له بردنه‌وه‌یه، 7 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چوارده‌یه‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، به راهێنه‌رایه‌تی سه‌میر بابۆ تا رادیه‌كی زۆر له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دووركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ولێر، دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه، هێنده‌ی دیكه‌ش له پێشه‌نگ دوورنه‌كه‌ونه‌وه، خاوه‌نی 9 خاڵن و له خانه‌ی نۆیه‌م دێن.
سیروانی نوێ له ئه‌ركێكی قووڕس دایه
زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری سیروانی نوێ ده‌كات، زاخۆ به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام دواتر ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و خراپی رۆشتن، هه‌فته‌ی رابردوو پشووه بووه، بۆیه باشتر خۆی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌كردووه، خاوه‌نی 9 خاڵن و له پله‌ی ده‌یه‌من.
سیروانی نوێ، به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی ركابه‌رییه‌كی باشی یانه‌كان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌كه‌ن، گه‌ڕی رابردووش له هه‌ولێریان برده‌وه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ گه‌یشتن ریزبه‌ندی پێشه‌وه، 16 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی دووه‌من.