ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێسته‌ له‌باره‌ی نێیماره‌وه‌ بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه‌

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان. له‌ كۆهه‌واڵی ئه‌مڕۆدا، 19 زانیاریی له‌سه‌ر نێیمار دا سیلڤا ده‌خرێته‌ ڕوو، كه‌ به‌شێكیان بۆ هه‌واداران و چاودێرانی وه‌رزشی نوێ و نه‌بیستراون.

19 زانیاری دەربارەی نێیمار.. چەندیان نوێ بوو بۆت؟
19 زانیاری له‌باره‌ی نێیماره‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێكی زۆریان پێشتر بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و چاودێرانی وه‌رزشی و مێدیاكان په‌یان پێ نه‌بردووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ نێیمار، دوای یانه‌ی سانتۆس، بە درێسی بەرشەلۆنە یاریی كرد، بەڵام لە منداڵییەوە هاندەری ریاڵ مەدریدە.
نێیمار، هاوڕێیەتی زۆر نزیكی لەگەڵ خۆشكەكەی رافایڵە، بە جۆرێك هەر یەك لەوان، ناوی ئەوەی تریانی بە تاتۆ لە سەرقۆڵی خۆیان نووسیوە.
نێیمار بوو بە باوك لە تەمەنی 19 ساڵیدا، تا ئێستاش تەنیا یەك كوڕی هەیە، بە ناوی دەیڤید لوكا، كە لە ساڵی 2011 لە دایك بووە.
نێیمار نازانێ بە ئینگلیزی قسە بكات، ئاستی لە ئینگلیزییه‌كه‌ی لاوازە، هەروه‌ها لە زمانی فەرەنسیش زۆر باش قسه‌ ناكا، لە كاتێكدا لە 2017وە لە یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەكا.
نێیمار دەڵێ بەهێزترین یاریزان كە رووبەرووی بووەتەوە، سێرجۆ رامۆسە.
نێیمار لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە مردن رزگاری بوو، كە ئەو كات تەمەنی تەنیا یه‌ك ساڵ بوو.
نێیمار سینیۆری باوكی ناسراوە بە بریكار و نوێنەری كاروباری كورەكەی، بەڵام لە راستیدا ئەویش یاریزانی تۆپی پێ بووە.
نێیمار یەكەم یاریزانی بەڕازیلییە پیشان دراوە لە گۆڤاری تایمدا.
نهێنیی بەرەوپێشچوونی نێیمار و زیرەكی و بڕینی یاریزان لە ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئاشقی فوتساڵ بووه‌.
یەكەم واژۆی گرێبەستی لە تەمەنی 17 ساڵیدا ئەنجام داوە، لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی. لە تەمەنی 15 ساڵیدا نێیمار سەردانی مەدریدی كرد و بەتایبەتیش یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەگەڵ ئەستێرەكانی یانەكە كۆبووەوە، ئەمەش بە هەوڵی كارگێڕیی یانەكە بوو بۆ رازیكردنی نێیمار بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی شایانه‌ بكات، بەڵام پلانەكە سەرنەكەوت.
هەموو دەزانن نێیمار حەزی لە گۆرانیوتن و سەمایە، بەڵام ئەوەی نازانن كە لە زۆری كۆنسێرتی هونەرمەندە بە ناووبەنگەكانی بەرازیل وەك گۆستاڤۆ لیما و میشێل تێلۆ بەشداربووە و گۆرانیشی وتووە.
لە ساڵی 2010 زۆری نەمابوو نێیمار پەیوەندی بە یانەی وێست هامی ئینگلیزییه‌وه‌ بكا، بەڵام مامەڵەكە شكستی هێنا بەهۆی تەماحی یانەی سانتۆس، كه‌ بۆندەكەی بەرزكردەوە لە 21 ملیۆن بۆ 38 ملیۆن دۆلار، یانه‌ ئینگلیزییه‌كه بۆنده‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌.
نێیمار لۆگۆی تایبەتی بازرگانی هەیە (ئێن جی ئاڕ). زۆر حەزی لە نمایشكردن و فیلمە، باشترین ئەكتەریش لای ئەو ویل سمیسی ئەمریكییە.
نێیمار شاره‌زایی نمایشكردنی هەبوو لە بەشی سێیەمی فیلمی بەناوبانگی ئیسپانی لاكاسا دی پاپێل.
دانیال ئەلڤیش یەكێك بووە لە هاوبەشەكانی نێیمار كە زیاترین یاریان بەیەكەوە ئەنجام داوە، 196 یاریان بەیەكەوە ئەنجام داوە.
نێیمار سێیمەم یاریزانە كە داهاتی ئەم ساڵی گەیشتە 95 ملیۆن دۆلار بەپێی زانیاری گۆڤاری فۆرس.

ھەواڵی زیاتر