سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی راسپارد، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری روودانی لافاو بكه‌ن.

وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاسپاردووە کەوا ئامادەکاری سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن بکەن لە ئەگەری خوانەخواستە ھەر روداوێکی لافاو یان ھەر روداوێکی دیکەی دەرەنجام بەو ھۆیەوە لە ئامادەباشی دابن و بەھانای ھاوڵاتیانەوە بچن و تیمەکان لەسەر ھێڵ بن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩ ی نوڤەمبەری ٢٠٢٣