یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت.


ئه‌مرۆ چوارشه‌م 8ی11ی2023، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆژەیەکی کارەبا بە تێچوونی 60 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، پرۆژەکە، کێشەی کارەبای شەقامی سەرەکیی نێوان مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و دانیاڵ میتران چارەسەر دەکات. 
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پڕۆژەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجەوە جێبەجێ دەکرێت.